هاوپهیمانی ئیدارهی دهوڵهت، شهوی یهكشهممه، له كۆشكی حكومهت له بهغدا كۆبوهوه كه نێچیرڤان بارزانی، سهرۆكی ههرێمی كوردستانیش ئامادهی بو. بهپێی راگهیهندراوی كۆبونهوهكه، ئامادەبوان پێداچونەوەیان بە ئامانجەکانی پەیوەست بە سەردانە چاوەڕوانکراوەکەی سەرۆک وەزیران بۆ ئەمەریکا کرد، هەروەها تاوتوێی ڕێگاکانی بەکارهێنانی دەرئەنجامە پێشبینیکراوەکانیان کرد بۆ خزمەتکردنی بەرژەوەندییەکانی عێراق و پتەوکردنی پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکانی.
ئاوێنه: شهوی یهكشهممه، عهلی زهیدی، سهرۆك وهزیرانی عێراق لە کۆشکی حکومەت میوانداری کۆبونەوەی هاوپەیمانی ئیدارەی دەوڵەتی کرد، بە ئامادەبونی هەریەک لە نزار ئامێدی، سەرۆک کۆمارو ههیبهت حهلبوسی، سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران و فایهق زێدان، سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای دادوەری و نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان.
بهپێی راگهیهندراوی كۆبونهوهكه، ئامادەبوان پێداچونەوەیان بە ڕێکخستن و ئامانجەکانی پەیوەست بە سەردانە چاوەڕوانکراوەکەی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران بۆ ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمەریکا کرد، هەروەها تاوتوێی ڕێگاکانی بەکارهێنانی دەرەنجامە پێشبینیکراوەکانیان کرد بۆ خزمەتکردنی بەرژەوەندییەکانی عێراق و پتەوکردنی پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکانی.
ههر بهپێی راگهیهندراوهكه، ئامادەبوانی کۆبونەوەکە پشتگیری تەواوی خۆیان بۆ هەوڵەکانی بەرەنگاربونەوەی گەندەڵی دوپاتکردەوە کە حکومەت و دەسەڵاتی دادوەریی دەستیانپێکردوە و جەختیان کردەوە لەسەر پێویستی بەردەوامبونی ئەو هەڵمەتە بەگوێرەی یاسا و دور لە هەر ڕەچاوکردنێکی سیاسی یان جیاكاری، هەروەها جەختیان کردەوە لەسەر گرنگیی بەردەوامبون لەسەر پرۆسەی هيڵانەوەی چەک لە دەستی دەوڵەت و بەهێزکردنی یاسا و چەسپاندنی شکۆ و سەروەری دامەزراوە دەستورییەکانی دەوڵەت.
وهك له راگهیهندراوهكهدا هاتوه، هاوپەیمانییەکە سەرەخۆشی قوڵی خۆی ئاراستەی میری دەوڵەتی قەتەر شێخ تەمیم بن حەمەد و گەلی قەتەر کرد، بەبۆنەی کۆچی دوایی شێخ حەمەد بن خەلیفە ئال سانییەوە و داواكاربون خوای گەورە لێی خۆش بێت و بە بەهەشتی بەرینی خۆی شادی بکات .
بهگوێرهی راگهیهندراوهكه، هاوپەیمانی ئیدارەی دەوڵەت داوای پێشخستنی دیالۆگ و لێکتێگەیشتن و ڕەتکردنەوەی شەڕ و پەرەسەندنی لە پرسە ناوچەییەکان و گرتنەبەری ڕێگەی ئاشتیانە کرد بۆ بەدەستهێنانی ئاسایش و سەقامگیری و پاراستنی بەرژەوەندییەکانی گەلانی ناوچەکە و دوپاتکردنەوەی ئامادەیی عێراق بۆ ئەوەی ببێتە ناوەندێک بۆ لێکنزیکبونەوەی بەرژەوەندییەکان و پەرەپێدانیان.