پاش ئەوەی ئێوارەی ئەمڕۆ سەرۆکوەزیرانی عێراق گەیشتە کۆشکی سپی و دۆناڵد ترەمپ پێشوازی لێکرد، سەرۆکی ئەمریکا عەلی زەیدی بە کوڕێکی قۆز و مەزن وەسف دەکات و دەڵێت "بۆ ماوەیەکی زۆر لە پۆستەکەتدا دەمێنیتەوە و رێککەوتنی گەورە لەبارەی نەوتەوە دەکەین".
ئاوێنە: دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لەگەڵ عه‌لی زه‌یدی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق كۆبونه‌وە و لە میانیدا، وتی "زه‌یدی گه‌نج و قۆزه. سه‌ركرده‌یه‌كی مه‌زنه. شه‌ره‌فێكی گه‌وره‌یه بۆم پێشوازی له سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق بكه‌م".
جگە لەوەی ترەمپ کارەکانی زه‌یدی بە "نایاب" وەسفکرد ئاشکراشیکرد کە بەلایەوە گرنگ بووە زەیدی ببێت بە سەرۆک، هەروەها وێڕای ئەوەی باسی لەوەکرد کە شه‌راكه‌تێكی به‌هێزیان له‌گه‌ڵ ناوەند هه‌یه. هەر لەبارەی زەیدییەوە دەڵێت "پێموایه عه‌لی زه‌یدی بۆ ماوه‌یه‌كی زۆر له پۆسته‌كه‌یدا ده‌مێنێته‌وه. چونكه ركابه‌ره‌كه‌ی هه‌ڵوێستی نه‌رێنی به‌رامبه‌ر به واشنتۆن هه‌بوو".
وتیشی "رێككه‌وتنی گه‌وره له‌بواری نه‌وت ده‌كه‌ین و به‌مزوانه رایده‌گه‌یه‌نین. كۆمپانیا نه‌وتییه‌كان به‌شێوه‌یه‌كی بێ پێشینه ده‌چنه عێراق".
سەرۆکی ئەمریکا پێە وانییه پێویستیان به بوونی سه‌رباز له عێراق هه‌بێت. هەروەها ئاماژە بەوەش دەکات کە ئێران بارگرانییه به‌سه‌ر عێراقه‌وه.
وەک ناوبراو رایگەیاند "كار بۆ پاراستنی گه‌رووی هورمز ده‌كه‌ین و پێویستمان به نه‌وتی ئه‌و ناوچه‌یه نییه، بۆیه بابه‌تی باجی 20%م پێشنیاز كرد. ده‌مانه‌وێت وه‌به‌رهێنانمان له عێراق زیاد بكه‌ین".
"دوای په‌یوه‌ندی وڵاتانی ناوچه‌كه و له‌به‌رامبه‌ر وه‌به‌رهێناندا، له بڕیاری سه‌پاندنی باجی په‌ڕینه‌وه له هورمز پاشگه‌زبوومه‌وه". دۆناڵد ترەمپ وای وت