وه‌زیری نه‌وتی عێراق: ئه‌مریكاو قه‌ته‌ر بۆریی نه‌وت له‌ به‌سره‌وه‌ بۆ فیشخابور دروست ده‌كه‌ن
  2026-07-15     

باسم محەمەد خزەیر، وه‌زیری نه‌وتی عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت، دو كۆمپانیای ئه‌مریكی و كۆمپانیایه‌كی قه‌ته‌ری هێڵێكی بۆری نه‌وت له‌ به‌سره‌وه‌ بۆ فیشخابور دروست ده‌كه‌ن له‌گه‌ڵ لقێكی بۆرییه‌كه‌ش كه‌ له‌ حه‌دیسه‌ی عێراقه‌وه‌ درێژده‌بێته‌وه‌ بۆ بانیاسی سوریا.

ئاوێنه‌: باسم محەمەد خزەیر، وه‌زیری نه‌وتی عێراق، ئەمڕۆ چوارشەممە له‌ لێدوانێكدا بۆ میدیای ره‌سمی وڵاته‌كه‌ی وتی، "عێراق هەوڵ دەدات هاوبەشیی ڕاستەقینە و گەورە لەگەڵ کۆمپانیا گەورەکانی جیهاندا واژۆ بکات، بۆیە کۆمپانیا ئەمریکییەکان دەرفەت و گرنگییەکی زۆریان پێدراوە"، ئاماژەی بەوەش کرد کە سەردانەکە زه‌یدی و شاندی عێراقی بۆ واشنتن و کۆبوونەوە لەگەڵ سەرۆکی ئەمریکا گفتوگۆیەکی ڕاشکاوانەی تێدابو.

وتیشی "لێکتێگەیشتنێکی هاوبەش لە نێوان دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا و عەلی زەیدی، سەرۆکوەزیران هەیە بۆ ڕاکێشانی کۆمپانیا جیهانییەکان".

ئاماژەی بەوە کرد کە "پێش شەڕ، ستراتیژیەتی فرەدەروازەییمان هەبو بۆ هەناردەکردنی نەوت، چونکە ناتوانرێت وڵاتێکی وەک عێراق کە خاوەنی ئەم یەدەگە گەورەیەی نەوت و گازە، تەنها لەسەر یەک دەروازە بمێنێتەوە کە ئەویش گەروی هورمزە"، ڕونیشیکردەوە کە "کێشەی ئابوری و کێشەی دارایی ڕێگر بون لە نێوان ئێمە و جێبەجێکردنی پڕۆژەی بۆرییەکاندا".

وه‌زیری نه‌وت وتیشی "ئەمڕۆ هاوپەیمانییەک لە نێوان دو کۆمپانیای ئەمریکی کە بریتین لە کۆمپانیای (TI Capital) و کۆمپانیای (Chevron)، جگە لە کۆمپانیای (UCC)ی قەتەری هەیە، هەروەها یەکێک لە کۆمپانیا عێراقییەکان وەک کۆمپانیایەکی کەرتی تایبەت بەشداری دەکات لە جێبەجێکردنی تۆڕێكی بۆریی نه‌وت لە بەسرەوە بۆ فیشخابور و بەستنەوەی بە جەیهانەوە، لەگەڵ لقێک لە حەدیسەوە بۆ بانیاس".

وەزیری نەوت جەختی کردەوە کە "ئەمە، جیا لە دەروازەی گەروی هورمز، دو دەرچەی هەناسەدان بۆ هەناردەکردنی نەوت دابین دەکات، کە ئەوانیش لە ڕێگەی جەیهان و لە ڕێگەی بانیاسەوەن."

زۆرترین بینراو
دوای پێدانی ٥٥ هەزار دۆلار بۆ گەیشتن بە ئەورووپا؛ خێزانێکی سلێمانی لە دەریادا تووشی کارەسات بوون و سێ منداڵیان لەدەستدا
بڕیاری دادگای تاوانەکانی سلێمانی: ​لاهور شێخ جەنگی 5 ساڵ‌و ​پۆڵاد شێخ جەنگی 3 ساڵ‌و ​ڕێبوار حامی حاجی غالی 2 ساڵ زیندانیکردن
بانكی ناوه‌ندیی عێراق بڕی پێدانی دۆلاری بۆ گه‌شتیاران به‌ نرخی ره‌سمی دیاریكرد
پارتی به‌ڕه‌سمی کاندیدەکانی بۆ پۆستی جێگری سەرۆک وەزیران و وەزیری ئاوەدانکردنەوەی عێراق راگەیاند
لاهور شێخ جه‌نگی: سه‌ربه‌رزم و ملكه‌چی هیچ ئیراده‌یه‌ك نه‌بوم
عولەما کوردەکان و قوتابی و موریدە ئیندۆنیسییەکانیان
بەسێ هۆزات: ئەگەر پێوەری یاسای لێبوردن تەقەنەکردن بێت، دەبێت ئۆجەلان یەکەم کەس بێت ئازاد بکرێت
نه‌تانیاهو: ته‌له‌فۆنێكی زۆر توندم له‌گه‌ڵ ئه‌حمه‌د شه‌رع ئه‌نجامداو كۆمه‌ڵكوژیی دروزه‌كان راگیرا
سی ئێن ئێن: پێنتاگۆن تاوتوێی بەکارهێنانی "دایکی بۆمبەکان" دەکات بۆ لێدانی دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێران
کۆتایی بە سیمکارتی بێسەرەوبەرە دێت؛ مەرجی نوێ بۆ کڕین و تۆمارکردنی سیمکارت لە عێراق دادەنرێت
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×