كاره‌بای عێراقیش به‌هۆی راگرتنی به‌رهه‌مهێنانی غاز له‌ كێڵگه‌ی كۆرمۆر، كه‌م بوه‌وه‌
  2026-07-16     

وه‌زاره‌تی كاره‌بای عێراق رایگه‌یاند، راگرتنی به‌رهه‌مهێنانی غاز له‌ كێڵگه‌ی كۆرمۆری هه‌رێمی كوردستان له‌لایه‌ن كۆمپانیای دانه‌ غاز، بوه‌ هۆی كه‌مبونه‌وه‌ی كاره‌بای نیشتمانی له‌ عێراق.

ئاوێنه‌: وه‌زاره‌تی كاره‌بای عێراق، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌، له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا وتی، ئاگادارکردنەوەیەکیان لە لایەنە پەیوەندیدارەکانەوە پێگەیشتوە سەبارەت بە ڕاوەستانی دابینكردنی غاز لە کێڵگەی دانه‌عاز لە هەرێمی کوردستان، بەهۆی ئەو بارودۆخە ئەمنییەی کە ناوچەکە بەخۆیەوەی بینیوە.

وتوشیه‌تی، ئەم بابەتەش لەوانەیە ببێتە هۆی لەدەستدانی نزیکەی 1400 مێگاوات لە توانای بەرهەمهێنانی سیستمی کارەبای نیشتمانی، لە حاڵەتی بەردەوامبونی ڕاوەستانی دابینكردنی غازدا.

وەزارەته‌كه‌ جەختی کردۆتەوە کە دەستییان کردوە بە گرتنەبەری سەرجەم ڕێکارە تەکنیکی و کارپێکردنە پێویستەکان و پلانێکی فریاگوزارییان بۆ بەڕێوەبردنی سیستمی کارەبا ئامادەکردوە، ئەویش لە ڕێگەی سەرلەنوێ دابەشکردنەوەی لۆده‌كان و بەکارهێنانی سەرجەم یەکە بەرهەمهێنەرە بەردەستەکان، بە ئامانجی کەمکردنەوەی کاریگەری ئەو کورتهێنانە پێشبینیکراوەی لە بەرهەمهێناندا دروست دەبێت.

هه‌روه‌ها وتوشیه‌تی، وەزارەت بەردەوامە لە هەماهەنگی لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکان بۆ بەدواداچونی په‌ره‌سه‌ندنه‌كانی دۆخەکە، بە شێوەیەک کە گەرەنتی گەڕانەوەی یەکەکانی بەرهەمهێنان بکات بۆ کارکردن بە توانای ئاسایی خۆیان.

وەزارەتی کارەبای عێراق داواشی لە هاوڵاتیان كردوه‌ هاوکار بن لە دەستگرتن بە بەکارهێنانی وزەی کارەباوە لەم ماوەیەدا.

زۆرترین بینراو
دوای پێدانی ٥٥ هەزار دۆلار بۆ گەیشتن بە ئەورووپا؛ خێزانێکی سلێمانی لە دەریادا تووشی کارەسات بوون و سێ منداڵیان لەدەستدا
بڕیاری دادگای تاوانەکانی سلێمانی: ​لاهور شێخ جەنگی 5 ساڵ‌و ​پۆڵاد شێخ جەنگی 3 ساڵ‌و ​ڕێبوار حامی حاجی غالی 2 ساڵ زیندانیکردن
بانكی ناوه‌ندیی عێراق بڕی پێدانی دۆلاری بۆ گه‌شتیاران به‌ نرخی ره‌سمی دیاریكرد
پارتی به‌ڕه‌سمی کاندیدەکانی بۆ پۆستی جێگری سەرۆک وەزیران و وەزیری ئاوەدانکردنەوەی عێراق راگەیاند
لاهور شێخ جه‌نگی: سه‌ربه‌رزم و ملكه‌چی هیچ ئیراده‌یه‌ك نه‌بوم
عولەما کوردەکان و قوتابی و موریدە ئیندۆنیسییەکانیان
بەسێ هۆزات: ئەگەر پێوەری یاسای لێبوردن تەقەنەکردن بێت، دەبێت ئۆجەلان یەکەم کەس بێت ئازاد بکرێت
نه‌تانیاهو: ته‌له‌فۆنێكی زۆر توندم له‌گه‌ڵ ئه‌حمه‌د شه‌رع ئه‌نجامداو كۆمه‌ڵكوژیی دروزه‌كان راگیرا
سی ئێن ئێن: پێنتاگۆن تاوتوێی بەکارهێنانی "دایکی بۆمبەکان" دەکات بۆ لێدانی دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێران
کۆتایی بە سیمکارتی بێسەرەوبەرە دێت؛ مەرجی نوێ بۆ کڕین و تۆمارکردنی سیمکارت لە عێراق دادەنرێت
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×