عێراق ٤٨ رێككەوتن و یاداشتی لەگەڵ ئەمریكا واژۆ کرد
  2026-07-18     

عێراق لە بوارەكانی نەوت و پیشەسازی و تەکنەلۆجیا و دارایی، ٤٨ رێککەوتن و یاداشتی لێکتێگەیشتنی واژۆ کرد.

 

ئاوێنە: نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆکوەزیرانی عێراق بڵاویکردەوە، بە سەرپەرشتی عەلی زەیدی سەرۆکوەزیران، 48 رێککەوتن و یاداشتنامەی لێکتێگەیشتن و رێککەوتنی هاوکاری ئابوری لەنێوان عێراق و کەرتە جیاوازەکانی نەوت، پیشەسازی، تەکنەلۆجی و دارایی ئەمریکا واژۆ کرا.

لەبەیاننامەی نوسینگەکەدا ئەوەش هاتووە "رێککەوتن و یاداشتەکانی لێکتێگەیشتن بریتی بوون لە هاوکاری و هاوبەشی نێوان وەزارەتەکانی نەوت و کارەبا و کۆمپانیاکانیان و کەرتەکانی تری حکومی، لەگەڵ هەریەك لەم كۆمپانیایانە: ئێکسۆن مۆبیل، کەی بی ئاڕ، جی ئەی ڤێرنۆڤا، شێڵ و هالیبێرتۆن، هەروەها رێککەوتنی هاوکاری و ناساندنی خزمەتگوزاری لە نێوان ستارلینک و دەستەی میدیا و پەیوەندییەکان".

هەربەپێی نوسینگەکەی زەیدی، ڕێککەوتنێکی هاوکاری لەگەڵ هالیبێرتۆن.
هاوكات ئەو ڕێککەوتنانەی لە نێوان هەردوولا واژۆ کراون یاداشتێکی لێکتێگەیشتن لە نێوان کۆمپانیای (کیزلایت تەکنەلۆجیا) و کەرتی تایبەتی عێراق لە خۆگرتبوو، هەروەها لەگەڵ کۆمپانیای پێپسیکۆ و چەند کۆمپانیایەکی تر سەبارەت بە دروستکردنی بۆری نەوت بۆ بانیاس لەسەر دەریای ناوەڕاست، رێککەوتنی هاوبەشی لە بواری پەروەردە، هەروەها ڕێککەوتنی نێوان کەرتی تایبەت لە بواری دابینکردن و بەرهەمهێنانی دەرمان.

لە بەشێكی دیکەی رێککەوتن و یاداشتەکانی لێکتێگەیشتن بریتی بوون لەوانەی لەگەڵ KBR، UOP، Polaris، کۆمەڵەی ئەندازیارانی وزە (AEE)، PPTA، کۆمپانیایەکی پێشەنگ لە تۆڕە ئەلیکترۆنییەکان، دوو رێکەوتن لەگەڵ Fritolay بۆ پەرەپێدانی کەرتی کشتوکاڵ و هاوبەشی لەگەڵ کۆمپانیاکانی تایبەتمەند لە کەرتەکانی کشتوکاڵی، بازرگانی و پیشەسازی.

زۆرترین بینراو
دوای پێدانی ٥٥ هەزار دۆلار بۆ گەیشتن بە ئەورووپا؛ خێزانێکی سلێمانی لە دەریادا تووشی کارەسات بوون و سێ منداڵیان لەدەستدا
بڕیاری دادگای تاوانەکانی سلێمانی: ​لاهور شێخ جەنگی 5 ساڵ‌و ​پۆڵاد شێخ جەنگی 3 ساڵ‌و ​ڕێبوار حامی حاجی غالی 2 ساڵ زیندانیکردن
بانكی ناوه‌ندیی عێراق بڕی پێدانی دۆلاری بۆ گه‌شتیاران به‌ نرخی ره‌سمی دیاریكرد
پارتی به‌ڕه‌سمی کاندیدەکانی بۆ پۆستی جێگری سەرۆک وەزیران و وەزیری ئاوەدانکردنەوەی عێراق راگەیاند
لاهور شێخ جه‌نگی: سه‌ربه‌رزم و ملكه‌چی هیچ ئیراده‌یه‌ك نه‌بوم
عولەما کوردەکان و قوتابی و موریدە ئیندۆنیسییەکانیان
بەسێ هۆزات: ئەگەر پێوەری یاسای لێبوردن تەقەنەکردن بێت، دەبێت ئۆجەلان یەکەم کەس بێت ئازاد بکرێت
نه‌تانیاهو: ته‌له‌فۆنێكی زۆر توندم له‌گه‌ڵ ئه‌حمه‌د شه‌رع ئه‌نجامداو كۆمه‌ڵكوژیی دروزه‌كان راگیرا
سی ئێن ئێن: پێنتاگۆن تاوتوێی بەکارهێنانی "دایکی بۆمبەکان" دەکات بۆ لێدانی دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێران
کۆتایی بە سیمکارتی بێسەرەوبەرە دێت؛ مەرجی نوێ بۆ کڕین و تۆمارکردنی سیمکارت لە عێراق دادەنرێت
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×