عەلی زەیدی: لێکگەیشتنی بانکی ناوەندیی عێراق و گەنجینەی ئەمریکا هەنگاوێکی ستراتیژییە
  2026-07-18     

عەلی زەیدی، سەرۆکوەزیرانی عێراق پێشوازی لەو لێکگەیشتنە کرد کەلە نێوان بانکی ناوەندیی عێراق و وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا کراوە و دەڵێت "هەنگاوێکی گرنگ و ستراتیژیە".


ئاوێنە: ئەمڕۆ شەممە عەلی زەیدی لە پلاتفۆرمی "ئێکس" نوسیویەتی "شیاوکردنەوەی حەوت بانکی عێراقی بۆ گەڕانەوەیان بۆ کەناڵەکانی نێردراوی بانکی دەرەکی بە دراوەکانی دیکە، وەک ئامادەکارییەک بۆ بەدەستهێنانەوەی شایستەیی مامەڵەکردنیان بە دۆلاری ئەمریکی دوای تەواوکردنی مەرجەکانی پابەندبوون و حوکمڕانی، سەرکەوتنی ئەو رێگە چاکسازییە داراییە پیشان دەدات کە حکومەت گرتوویەتیەبەر".

زەیدی ئاماژەی بەوەشداوە، ئەو هەنگاوە "متمانە بە کەرتی بانکی عێراق بەهێزتر دەکات و ئاسۆیەکی فراوانتر لەبەردەم ئابووریی نیشتمانی و وەبەرهێناندا دەکاتەوە".

سەرۆکوەزیرانی عێراق جەختی لەسەر بەردەوامبوونی پشتیوانیکردن لە چاکسازییە دارایی و بانکییەکان و چەسپاندنی پرەنسیپەکانی شەفافیەت و حوکمڕانی کردەوە.

هەر لەوبارەیەوە نوسیویشیەتی "ئەو پشتیوانییە بە شێوەیەکە کە خزمەت بە بەرژەوەندییەکانی عێراق بکات و پێگەی ئابووریی وڵاتەکە لەسەر ئاستی ناوچەیی و نێودەوڵەتی بەهێزتر بکات".
 

زۆرترین بینراو
دوای پێدانی ٥٥ هەزار دۆلار بۆ گەیشتن بە ئەورووپا؛ خێزانێکی سلێمانی لە دەریادا تووشی کارەسات بوون و سێ منداڵیان لەدەستدا
بڕیاری دادگای تاوانەکانی سلێمانی: ​لاهور شێخ جەنگی 5 ساڵ‌و ​پۆڵاد شێخ جەنگی 3 ساڵ‌و ​ڕێبوار حامی حاجی غالی 2 ساڵ زیندانیکردن
بانكی ناوه‌ندیی عێراق بڕی پێدانی دۆلاری بۆ گه‌شتیاران به‌ نرخی ره‌سمی دیاریكرد
پارتی به‌ڕه‌سمی کاندیدەکانی بۆ پۆستی جێگری سەرۆک وەزیران و وەزیری ئاوەدانکردنەوەی عێراق راگەیاند
لاهور شێخ جه‌نگی: سه‌ربه‌رزم و ملكه‌چی هیچ ئیراده‌یه‌ك نه‌بوم
عولەما کوردەکان و قوتابی و موریدە ئیندۆنیسییەکانیان
بەسێ هۆزات: ئەگەر پێوەری یاسای لێبوردن تەقەنەکردن بێت، دەبێت ئۆجەلان یەکەم کەس بێت ئازاد بکرێت
نه‌تانیاهو: ته‌له‌فۆنێكی زۆر توندم له‌گه‌ڵ ئه‌حمه‌د شه‌رع ئه‌نجامداو كۆمه‌ڵكوژیی دروزه‌كان راگیرا
سی ئێن ئێن: پێنتاگۆن تاوتوێی بەکارهێنانی "دایکی بۆمبەکان" دەکات بۆ لێدانی دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێران
کۆتایی بە سیمکارتی بێسەرەوبەرە دێت؛ مەرجی نوێ بۆ کڕین و تۆمارکردنی سیمکارت لە عێراق دادەنرێت
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×