دوای سەردانەکەی بۆ ئەمریکا؛ زەیدی بەرەو تاران بەڕێدەکەوێت
  2026-07-19       111       

فوئاد حوسێن وەزیری دەرەوەی عێراق ئاشكرایكرد، بەغدا ئامادەیی تەواوی هەیە بۆ گێڕانی ڕۆڵی نێوەندگیر لەنێوان کۆماری ئیسلامی ئێران‌و ئەمریکادا، بەتایبەتی لەدۆسیە ئابورییەکاندا، هەروەک  ئاماژەی بەوەشکردوە، سەرۆک وەزیرانی عێراق لە 23ی ئەم مانگەدا سەردانی تاران دەکات، ئەمەش لەدوای ئەو سەردانەی کە بۆ ئەمریکا ئەنجامیدا.

ئاوێنە: وەزیری دەرەوەی عێراق لەدیدارێكدا لەگەڵ ڕۆژنامەی شەرقولئەوسەت ڕونیکردەوە، عێراق لەماوەی ئیدارەکانی پێشوی ئەمریکادا ڕۆڵی هەبوە لەنزیککردنەوەی ڕوانگەکانی نێوان تاران‌و واشنتۆن.

ئاماژەی بەوەشکرد، بەغدا پەیامێکی دیاریکراوی ئەمریکی بۆ ئێران پێ نییە، بەڵام دەتوانێت ئەو ڕاو بۆچونانەی لەواشنتۆن بیستویەتی بگوازێتەوە، هاوکات لەگەڵ خستنەڕوی هەڵوێستی فەرمی عێراق.

فوئاد حوسێن جەختیکردەوە، عێراق لەمیانی سەردانی سەرۆک وەزیران بۆ ئێران، دیدگای خۆی سەبارەت بەپێویستی ڕاگرتنی شەڕ دەخاتەڕوو، وتی، "هەر دەستپێشخەرییەک یان گفتوگۆیەک، بەتایبەت لەلایەنە ئابورییەکاندا، پێویستی بەکۆتاییهێنان بەگرژییەکان هەیەو ئەگەر شەڕ ڕابگیرێت، دەکرێت باس لەهەموو بابەتەکان بکرێت".

وەزیری دەرەوەی عێراق تیشکیخستەسەر ئەو زیانە ئابورییانەی کە لەئەنجامی شەڕو گرژییەکان بەر عێراق کەوتون، بەتایبەتی لەپرسی هەناردەکردنی نەوت لەڕێگەی گەروی هورمزەوە کە بەتاکە ڕێڕەوی سەرەکی هەناردەی نەوتی عێراقی وەسفکرد، لەکاتێکدا هەناردەکردنی نەوت لەڕێگەی بۆرییەکانی هەرێمه‌وه‌ بۆ تورکیا لە 200 هەزار بەرمیل لەڕۆژێکدا تێپەڕناکات. 

لەکۆتاییدا، فوئاد حوسێن ئه‌وه‌شى وتوه‌، "کاری لەپێشینەی حکومەتی عێراق لەم قۆناغەدا پاراستنی وڵات‌و دورخستنەوەیەتی لەلێکەوتەکانی شەڕ، چارەسەری ڕاستەقینەش تەنها لەڕێگەی گەڕانەوە بۆسەر مێزی گفتوگۆو کۆتاییهێنان بەشەڕو گرژییەکانی ناوچەکە دێتەدی".

زۆرترین بینراو
مەلایەکی عەرەب لەسەر دەستدرێژی سێکسی بۆ سەر ژنان دەستگیرکرا
چوار بڕیار له‌ حكومه‌تی هه‌رێمه‌وه‌ له‌باره‌ی كێشه‌ی به‌نزین
سەردانەکەی عەلی زەیدی بۆ واشنتن و ستراتیژی 'خۆچەمانەوە بۆ ڕەشەبا' لەلایەن هێزە شیعەکانەوە
عەقیدێکی خانەنشینکراوی ئەمەریکی: تاران لە واشنتن لە دۆخێکی باشتردایە بۆ بەڕێوەبردنی ململانێیەکی درێژخایەن
تره‌مپ: ئاماده‌م بۆ هێرشی به‌رفراوان له‌ ئه‌گه‌ری شكستی دانوستانه‌كان له‌گه‌ڵ ئێران
حیزبی دیموكرات: ئێران به‌ درۆن هێرشی كرده‌ سه‌ر بناری هه‌یبه‌ت سوڵتان له‌ كۆیه‌
چالاكوانێكی كورد له‌گه‌ڵ دایكی و خوشكێكی له‌ڕێگه‌ی مه‌ریوان بۆ بانه‌ به‌ته‌قه‌ی هێزه‌كانی سوپای پاسداران كوژران
ئه‌م كه‌سه‌ له‌سه‌ر داواكردنی سه‌رانه‌ له‌ سێ به‌رپرس ده‌ستگیركرا
دانه‌ غاز: ده‌ست به‌ بەرهەمهێنانی غاز له‌ كێڵگه‌ی كۆرمۆر ده‌كه‌ینه‌وه‌
داواكاری گشتی له‌ هه‌رێم: پەکخستنی دادگای پێداچونەوە زیاتر لە دۆخی پەرلەمان جێی نیگەرانیمانە
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×