وەزارەتی دەرەوە، ئەمڕۆ یەکشەممە ڕایگەیاند، عەلی زەیدی، سهرۆك وهزیران کۆتایی ئەم هەفتەیە سەردانی ئێران دەکات و ژمارەیەک یادداشتی لێکتێگەیشتن لە بوارەکانی هاریكاریی هاوبەشدا ئیمزا دەکات.
ئاوێنه: وەزارەتی دەرەوە لە راگهیهندراوێكدا وتی "محهمهد حسێن بهحرولعلوم، بریکاری وەزارەتی دەرەوە بۆ پەیوەندییە دوقۆڵییهكان، لە بارەگای وەزارەت پێشوازی لە محەمەد کازم ئال سادق، باڵیۆزی کۆماری ئیسلامی ئێران لە عێراق کرد".
وهزارهتهكه وتوشیهتی"هەردولا باسیان لە پەیوەندییە دوقۆڵییەنەکانی نێوان عێراق و ئێران کرد، لەگەڵ بەرنامەی کارەکانی سەردانە چاوەڕوانکراوەکەی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران بۆ تاران-ی پایتەخت لە کۆتایی ئەم هەفتەیەدا، جگە لەو ئامادەکارییانەی کە بۆ سەردانەکە لە ئارادان، بە ئیمزاکردنی ژمارەیەک یادداشتی لێکتێگەیشتن لە بوارەکانی هاریكاریی هاوبەشدا بەو شێوەیەی کە پەیوەندییە دوقۆڵییەنەکان بەهێزتر دەکهن و خزمەت بە بەرژەوەندییە هاوبەشەکانی هەردو وڵات دهكهن".