"هێزه‌كانی ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی بۆ گه‌ڕانه به‌دوای پاره‌دا، هه‌ڵده‌كوتنه‌ سه‌ر باخه‌كانی شبل زه‌یدی و ئه‌حمه‌د ئه‌سه‌دی"
  2026-07-19     

به‌پێی میدیا عێراقییه‌كان، ئێوارەی ئەمڕۆ یه‌كشه‌ممه‌، دو هێزی ده‌سته‌ی ده‌ستپاكیی عێراق هه‌ڵیاكوتاوه‌ته‌ سه‌ر باخه‌كانی شبل زه‌یدی، سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی خزمه‌تگوزاری و ئه‌حمه‌د ئه‌سه‌دی، وه‌زیری پێشوی كار.

ئاوێنه‌: شه‌فه‌ق نیوز، له‌ زاری سەرچاوەیەکی ئەمنيى عێراق ئاشكرایكردوە، لە دو ئۆپەراسیۆنی جیادا لە قەزای زەعفەرانیە لە باشوری بەغدا، دوو هێزی دەستەی دەستپاکی هەڵیانکوتایە سەر دو باخ، كە یەكێكیان شبل زەیدی، سەرۆکی هاوپەیمانی خزمەتگوزاری خاوەندارێتی دەكات و ئەوی تریشیان هی ئەحمەد ئەسەدی، وەزیری پێشوی کارو یەكێك لە سەركردە دیارەكانی چوارچێوەی هەماهەنگییه‌.

سەرچاوەكە راگەیاندووە، ئەو هێزەی هەڵیانکوتایە سەر باخەكەی شبل زەیدی لە قەزای زەعفەرانیە، بەدوای پارەدا گەڕاون، كە گومان دەکرێت لەوێ حەشاری دابێت.

ئاماژەی بەوەشکردوە، هێزێکی دیکە هەڵیانکوتایە سەر باخەكەی ئەحمەد ئەسەدی، لە هەمان ناوچە.

كەتائیبی ئیمام عەلی، كە لەلایەن شبل زەیدییەوە سەرۆكایەتی دەكرێت، یەكێك بو لەو سێ‌ گروپەی بەم دواییەی چەكەكانی رادەستی حكومەتی عێراق كردو بەنیازە لە حكومەتی داهاتودا بەشداری پێبكرێت.

هاوكات ئەحمەد ئەسەدیش، كە یەكێكە لە سەركردە دیارەكانی ناو چوارچێوەی هەماهەنگی و وەزیری پێشوی كارەو فەرماندی گروپی جوندولئیماميشە، لە دوای دەنگۆی دۆزینەوەی 13 ملیۆن دۆلارو چوار كیلۆ ئاڵتون لە ئۆتۆمبیلێكدا لە ناوچەی سەوز كە دەوترێت خاوەندارییەكەی بۆ ئەسەدی دەگەڕێتەوە، دەنگى نەماوەو دەوترێت چوەتە دەرەوەی وڵات.

زۆرترین بینراو
دوای پێدانی ٥٥ هەزار دۆلار بۆ گەیشتن بە ئەورووپا؛ خێزانێکی سلێمانی لە دەریادا تووشی کارەسات بوون و سێ منداڵیان لەدەستدا
بڕیاری دادگای تاوانەکانی سلێمانی: ​لاهور شێخ جەنگی 5 ساڵ‌و ​پۆڵاد شێخ جەنگی 3 ساڵ‌و ​ڕێبوار حامی حاجی غالی 2 ساڵ زیندانیکردن
بانكی ناوه‌ندیی عێراق بڕی پێدانی دۆلاری بۆ گه‌شتیاران به‌ نرخی ره‌سمی دیاریكرد
پارتی به‌ڕه‌سمی کاندیدەکانی بۆ پۆستی جێگری سەرۆک وەزیران و وەزیری ئاوەدانکردنەوەی عێراق راگەیاند
لاهور شێخ جه‌نگی: سه‌ربه‌رزم و ملكه‌چی هیچ ئیراده‌یه‌ك نه‌بوم
عولەما کوردەکان و قوتابی و موریدە ئیندۆنیسییەکانیان
بەسێ هۆزات: ئەگەر پێوەری یاسای لێبوردن تەقەنەکردن بێت، دەبێت ئۆجەلان یەکەم کەس بێت ئازاد بکرێت
نه‌تانیاهو: ته‌له‌فۆنێكی زۆر توندم له‌گه‌ڵ ئه‌حمه‌د شه‌رع ئه‌نجامداو كۆمه‌ڵكوژیی دروزه‌كان راگیرا
سی ئێن ئێن: پێنتاگۆن تاوتوێی بەکارهێنانی "دایکی بۆمبەکان" دەکات بۆ لێدانی دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێران
کۆتایی بە سیمکارتی بێسەرەوبەرە دێت؛ مەرجی نوێ بۆ کڕین و تۆمارکردنی سیمکارت لە عێراق دادەنرێت
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×