لەلایەن میلیشیا شیعەکانەوە هەڕەشە لە عەلی زەیدی، دەکرێت
  2026-07-23     

وتەبێژی حكومەتی عێراق پشتڕاستی دەکاتەوە لەلایەن میلیشیا شیعەکانەوە هەڕەشە لە عەلی زەیدی، سەرۆک وەزیرانی عێراق کراوە.

ئاوێنە: حەیدەر عەبودی، وتەبێژی حكومەتی عێراق دەڵێت، دۆسییەی راوەدونانی گەندەڵكاران یەكلابووەتەوە، فشار هەیە لەسەر سەرۆک وەزیران، بەڵام عەلی زەیدی بڕیاری داوە پاشگەزبوونەوە نییە لەم دۆسییەداو راناوەستێت، چونكە گەندەڵی بووەتە هەڕەشە لەسەر سیستمی سياسى.

حەیدەر عەبودی، لە چاوپێكەوتنێكی تەلەفیزیۆنیدا باسی لەوەکرد، دەستوری عێراق بە روونی پێكهێنانی میلیشیای چەكداریی قەدەغەكردووە، رێگری لە بەكارهێنانی ئامرازەكانی هێز دەكات لە دەرەوەی دەسەڵاتی هێزە ئەمنیەكان، ئەوەش وادەكات كەسانی دەرەوەی ئەم روبەڕە بوونیان و كاریان نایاسایی بێت و رێوشوێنی یاساییان بەرامبەر بگیرێتەبەر.

لەبارەی هەڕەشەی گرووپە چەكدارەكانیش لە عەلی زەیدی، وتەبێژی حکومەت وتی، "بەڵێ‌ زانیاریم لایە سەبارەت بە سەلامەتی سەرۆك وەزیرانی عێراق، بەڵام رێگەپێدراو نیم باسی بكەم، چونكە خزمەت بەرژەوەندی گشتی ناكات، وتیشی، لەكاتی گفتوگۆكانم لەگەڵ زەیدی وتویەتی، بەرژەوەندی عێراق بۆمن لە ئێستادا، باڵاترو بەنرخترە وەك لەوكاتەی كە تەنها خاوەن كارێك بووم، ئێستا بەرسی 46 ملیۆن كەس و وڵاتێكم كە خاوەنی مێژوو و ناوبانگەو خەڵكی چاوەڕێم لێئەكەن ئەو باوكە بم كە لەسەردەمی ئاڵنگارییەكاندا هاتووم".

 

زۆرترین بینراو
دوای پێدانی ٥٥ هەزار دۆلار بۆ گەیشتن بە ئەورووپا؛ خێزانێکی سلێمانی لە دەریادا تووشی کارەسات بوون و سێ منداڵیان لەدەستدا
بڕیاری دادگای تاوانەکانی سلێمانی: ​لاهور شێخ جەنگی 5 ساڵ‌و ​پۆڵاد شێخ جەنگی 3 ساڵ‌و ​ڕێبوار حامی حاجی غالی 2 ساڵ زیندانیکردن
بانكی ناوه‌ندیی عێراق بڕی پێدانی دۆلاری بۆ گه‌شتیاران به‌ نرخی ره‌سمی دیاریكرد
پارتی به‌ڕه‌سمی کاندیدەکانی بۆ پۆستی جێگری سەرۆک وەزیران و وەزیری ئاوەدانکردنەوەی عێراق راگەیاند
لاهور شێخ جه‌نگی: سه‌ربه‌رزم و ملكه‌چی هیچ ئیراده‌یه‌ك نه‌بوم
عولەما کوردەکان و قوتابی و موریدە ئیندۆنیسییەکانیان
بەسێ هۆزات: ئەگەر پێوەری یاسای لێبوردن تەقەنەکردن بێت، دەبێت ئۆجەلان یەکەم کەس بێت ئازاد بکرێت
نه‌تانیاهو: ته‌له‌فۆنێكی زۆر توندم له‌گه‌ڵ ئه‌حمه‌د شه‌رع ئه‌نجامداو كۆمه‌ڵكوژیی دروزه‌كان راگیرا
سی ئێن ئێن: پێنتاگۆن تاوتوێی بەکارهێنانی "دایکی بۆمبەکان" دەکات بۆ لێدانی دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێران
کۆتایی بە سیمکارتی بێسەرەوبەرە دێت؛ مەرجی نوێ بۆ کڕین و تۆمارکردنی سیمکارت لە عێراق دادەنرێت
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×