پێنج کەسایەتی کورد  Five Kurdish Personality
  2026-07-28       307       

یەکەمین بەرهەمی نوێی ئەم ساڵی نووسەر دوکتۆر (حوسێن موحەممەد عەزیز)، کەوتە بازاڕەوە ...

ئەم بەرهەمە نوێیەی نووسەر، لە دووتوێی (264) لاپەڕە دایە. شایانی باسە، تا ئێستە بە گشتی، (56) بەرهەمی لە بوارە جیاجیاکانی (زمانەوانی، وێژەیی، ڕۆژنامەوانی، یاد و بیرەوەری، ساتیر، مێژوو، جوگرافیا و جیۆپۆلێتیک، کۆمەڵایەتی، ڕامیاری و نەتەوەیی)دا چاپ و بڵاوکردووەتەوە، بە هەمووشی (406. 12) لاپەڕەی نووسیوە.

سەرەتا بەرهەمەکە، بە پێشەکییەکی کورتی گرنگ دەستپێدەکا و هێندێ شتی ڕوونکردووەتەوە. پاشان بە سێ وتاری گرنگ و پێوەندیدار بە باسەکەوە، بابەتەکەی پتر دەوڵەمەترکردووە، وەک (وێژە و هۆنراوەی ڕامیاری، تراژیدیای ڕۆژە ڕەشەکان، ناوەڕۆکی هۆنراوەی نەتەوەیی و نیشتمانی).

پاشان لە هەموو ڕوویەکەوە، بەدرێژی باسی ژیان و بەرهەمەکانی، پێنج کەسایەتی و هۆنەری گەورەی وەک (مەلای گەورەی کۆیە - جەلیزادە، قانع، موفتی پێنجوێنی، موحەممەد ڕەسووڵ هاوار و فەرەیدوون عەلی ئەمین) کردووە. ناوەڕۆکی بەرهەمەکەش، لە ئەم بابەتانە پێکهاتووە: ناوی ڕاستەقینەی هۆنەرەکان و نازناوەکانیان، مێژووی ژیان و کارەکانیان، ئاستی ڕووناکبیری و خوێندەوارییان، خەباتی نەتەوەیی و نیشتمانی، دید و بۆچوونی تایبەتی، چەن نموونەیەک لە هۆنراوەکانیان و شیکردنەوەیان.

لە کۆتاییشدا، نووسەر ئەم چەن وشەیەی نووسیوە: (هیوادارم توانیبێتم، لە ئەم بەرهەمە نوێیەمدا، کەلێنێکی چکۆلانەم، لە وێژەی کوردیدا پڕکردبێتەوە. خوێنەرانی هێژای کوردیش بە گشتی، خوێندکارانی کۆلێژەکانی زمان و ویژەی کوردیش بەتایبەتی، کەڵکی لێ وەرگرن.)

 

زۆرترین بینراو
ئەردۆغان یاسای چارەسەری پرسی کوردی واژۆ کرد و بە فەرمی کەوتە بواری جێبەجێکردنەوە
هەڕەشەی لادانی فالح فەیاز لە پۆستی سەرۆکی دەستەی حەشدی شەعبی دەکرێت
کێشانی هێڵێک دژی ئەردۆغان، پەیامی نەتانیاهۆ لەپشت هێرشە نهێنییەکەی سوریاوە
قالیباف سەردانی عێراق دەکات: دۆسیەی ئەمنی، نەوتی گەروی هورمز و چارەنووسی چەکی دەرەوەی دەوڵەت لەسەر مێزی دانوستانە
​"تۆ بێڕێز و ساختەیت".. ترەمپ لە کۆشکی سپی و لە بەردەم منداڵێکدا لە پەیامنێرێکی CNN تووڕە دەبێت
جێگری پێشووی وەزارەتی پێشمەرگە: ئێران لەبیانوو دەگەڕێت 
عەلی زەیدی: دەستبردن بۆ ئاسایشی هەرێمی کوردستان دەستبردنە بۆ ئاسایشی عێراق
کەتیبەکانی حزبوڵا مەرجەکانی بۆ دەستبەرداربوون لە چەک دیاری دەکات و هۆشداری دەداتە سەرۆک وەزیرانی عێراق
ئاژانسی وزەی ئەتۆم دۆزینەوەی هەزاران کیلۆگرام ماددەی ئەتۆمی لە سووریا ڕاگەیاند
بومەلەرزە سیاسییەکەی تورکیا: باخچەلی لە نەیاری سەرسەختەوە بۆ پێشنیازکاری ئازادکردنی ئۆجەلان
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×