عێراق و توركیا رێككه‌وتنێكی یه‌ك ساڵه‌یان بۆ هه‌نارده‌كردنی نه‌وت ئیمزاكرد
  2026-08-01     

ئاڵپ ئه‌رسه‌لان بایراكتار، وه‌زیری وزه‌ی توركیا رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌، له‌گه‌ڵ عێراق رێككه‌وتنێكی یه‌ك ساڵه‌یان بۆ هه‌نارده‌كرنی نه‌وتی خاوی عێراق بۆ به‌نده‌ری جه‌یهانی توركیا ئیمزاكرد.

ئاوێنه‌: ئاڵپ ئه‌رسه‌لان بایراكتار، وه‌زیری وزه‌ی توركیا، كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر له‌ په‌یامێكدا له‌ سه‌كۆی ئێكس رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ پێشوازی كردوه‌ له‌ باسم خوزه‌یر، وه‌زیری نه‌وتی عێراق و وه‌فدی یاوه‌ری و کۆبونەوەیەکی بونیادنەریان ئەنجام داوە.

بایراکتار راشیگەیاندوە "دوای کۆبونەوەکە ڕێککەوتننامەیەکی یەک ساڵەمان لەنێوان کۆمپانیای بۆتاش و کۆمپانیای بەبازاڕکردنی نەوتی عێراق (سۆمۆ) و كۆمپانیای نه‌وتی باكوری عێراق ئیمزا کرد بۆ گەرەنتیکردنی بەکارهێنانی بۆری گواستنەوەی نەوتی خاوی عێراق بۆ تورکیا".

وەزیری وزەی تورکیا ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه‌، لەسەر ڕێککەوتننامەیەکی درێژخایەنی نوێ لەگەڵ عێراق کاردەکەن بۆ بەگەڕخستنی ڕێڕەوێکی ستراتیژی وزە و توانیویانە ئاستی توانای هەناردەکردنی ئەو ڕێڕەوە بگەیەننە 750 هەزار بەرمیل نه‌وتی رۆژانه‌.

بەوتەی ئاڵپ ئەرسلان بایراکتار ئەو هێڵە بێپچڕان نەوتی خاوی عێراق لە ڕێگەی بەندەری جەیهانەوە بۆ بازارەکانی جیهان دەگوازێتەوە و ئەوەش بە گرنگیدان بە دۆخی جیهانی، لە ڕوی ئاسایشی وزەی ناوچەكه‌ و جیهان، دەرخەری پێگەی گرنگی ستراتیژی پڕۆژەکەیە.

وەزیری وزەی توركیا له‌ كۆتاییدا نوسیویه‌تی"ئامانجی ئێمە لە بەکارخستنی هەمو تواناکان، بەجێگەیاندنی هاوکارییەکی تەواو و درێژخایەنە لە سەردەمی نوێ لە بواری وزە لەنێوان عێراق و تورکیا و گەیاندنی سەرچاوەکانی وزەی عێراق و ناوچەکەیه‌ لە ڕێگەی بەندەری جەیهانەوە بۆ هەمو بازارەکانی جیهان."

زۆرترین بینراو
دوای پێدانی ٥٥ هەزار دۆلار بۆ گەیشتن بە ئەورووپا؛ خێزانێکی سلێمانی لە دەریادا تووشی کارەسات بوون و سێ منداڵیان لەدەستدا
بڕیاری دادگای تاوانەکانی سلێمانی: ​لاهور شێخ جەنگی 5 ساڵ‌و ​پۆڵاد شێخ جەنگی 3 ساڵ‌و ​ڕێبوار حامی حاجی غالی 2 ساڵ زیندانیکردن
بانكی ناوه‌ندیی عێراق بڕی پێدانی دۆلاری بۆ گه‌شتیاران به‌ نرخی ره‌سمی دیاریكرد
پارتی به‌ڕه‌سمی کاندیدەکانی بۆ پۆستی جێگری سەرۆک وەزیران و وەزیری ئاوەدانکردنەوەی عێراق راگەیاند
لاهور شێخ جه‌نگی: سه‌ربه‌رزم و ملكه‌چی هیچ ئیراده‌یه‌ك نه‌بوم
نه‌تانیاهو: ته‌له‌فۆنێكی زۆر توندم له‌گه‌ڵ ئه‌حمه‌د شه‌رع ئه‌نجامداو كۆمه‌ڵكوژیی دروزه‌كان راگیرا
عولەما کوردەکان و قوتابی و موریدە ئیندۆنیسییەکانیان
بەسێ هۆزات: ئەگەر پێوەری یاسای لێبوردن تەقەنەکردن بێت، دەبێت ئۆجەلان یەکەم کەس بێت ئازاد بکرێت
سی ئێن ئێن: پێنتاگۆن تاوتوێی بەکارهێنانی "دایکی بۆمبەکان" دەکات بۆ لێدانی دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێران
کۆتایی بە سیمکارتی بێسەرەوبەرە دێت؛ مەرجی نوێ بۆ کڕین و تۆمارکردنی سیمکارت لە عێراق دادەنرێت
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×