دەستەی دەستپاکیی عێراق رایگه‌یاند، لە ئۆپەراسیۆنێکدا چونه‌ته سه‌ر ماڵی یاریده‌ده‌ری به‌ڕێوه‌به‌ری فه‌رمانگه‌ی تۆماركردنی خانوبه‌ره(تاپۆ)ی پارێزگای سه‌ڵاحه‌دین و مێرده‌كه‌یان ده‌ستگیركردوه‌و ده‌ستیان به‌سه‌ر 95 به‌ڵگه‌نامه‌و تاپۆی موڵك و خانوبه‌ره‌دا گرتوه.
ئاوێنه: ده‌سته‌ی ده‌ستپاكیی عێراق، ئه‌مڕۆ شه‌ممه، رایگه‌یاند، دوای وەرگرتنی رەزامەندیی دادوەر، تیمەکانی دەستپاکی هەڵیانکوتاوه‌ته سەر ماڵی تۆمه‌تبار ئەفراح عەبد رەزا شەمەری، یاریدەری بەڕێوەبەری تۆماری خانوبەرەی پارێزگای سەلاحەدین له تكریت، مێرده‌كه‌یان ده‌ستگیركردوه، ئه‌وه‌ش له‌چوارچێوه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌كان له زیادبون و به‌ده‌ستهێنانی پاره‌ی ناڕه‌وا له‌لایه‌ن تۆمه‌تباره‌وه.
به‌پێی راگه‌یه‌ندراوه‌كه، یاریدەری بەڕێوەبەری تۆماری خانوبەرەی پارێزگای سەلاحەدین كه پێشتر ده‌ستگیركراوه، دانی به‌وه‌دانه‌وه كه نزیکەی 27 خانوبەرەی بەشێوەیەکی ڕوکاری بە ناوی مێرده‌كه‌یه‌وه تۆمارکردون، لە کاتێکدا خانوبەرەی دیکە بە ناوی کەسوکاری و هەندێک لە مامەڵەکارانی پەیوەندیدار بەوەوە تۆمار کراون و خاوەندارێتی ڕاستەقینەیان بۆ خۆی دەگەڕێتەوە. هەروەها پارەی کڕینی ئه‌و مۆڵك و خانوبه‌رانه‌ی لە ڕێگەی وەرگرتنی بەرتیل لە هاوڵاتیان و سودوەرگرتن لە پلە و پۆستی گشتی دەستکەوتوە.
ده‌سته‌ی نه‌زاهه وتوشیه‌تی، پرۆسەی پشکنینی ماڵی تۆمەتبارەکە بوە هۆی دەستبەسەرداگرتنی ژمارەیەکی زۆر لە تاپۆی ئه‌سڵی، بەڵگەنامە و گرێبەستی کڕینی دەرەکی بۆ نزیکەی (95) زەوی و خانوبەرە لە پارێزگاکانی سەلاحەدین، بەغدا و دیالە.
ئاماژەی بەوەش کرد کە بەدواداچونە سەرەتاییەکان دەریاخستوە بەشێک له‌و موڵك و خانوبه‌رانه بە ناوی مێردی تۆمەتبارەکە، دایک و باوکی، کەسوکاری و هەندێک لەو كه‌سانه‌ی مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵدا كردون، تۆماركراون ئه‌وه‌ش بە ئامانجی شاردنەوەی خاوەندارێتی ڕاستەقینە و ڕاکردن لە بەرپرسیارێتی، چونکە تۆمەتبارە ژنه‌کە لەو كه‌سانه‌یه کە یاسا ئه‌ركداری كردون بە پێشکەشکردنی ئاشکراکردنی سەرمایە و داراییەکانیان.
ئه‌وه‌شی وتوه، جگە لە تاپۆی خانوبەرەکان، له ماڵی تۆمه‌تباره‌كه‌دا ده‌ستگیركراوه به‌سه‌ر: كۆمه‌ڵێك تۆماری خانوبه‌ره، (31) ڕاگەیەندراوی پەنجەمۆركراو لەسەر پەڕەی سپی، (4) کۆمپیوتەر کە یەکێکیان کۆمپیوتەرێکی تایبەت بە کردنه‌وه‌ی "بارکۆد" و هی بەڕێوەبەرایەتی تاپۆی سەلاحەدینه، لەگەڵ بڕێک پارە بە دیناری عێراقی و دۆلاری ئەمریکی و سندوقێک کە زێڕی جۆراوجۆری تێدا بوه، کۆمەڵێک گرێبەستی کڕین، بریکارنامە و مامەڵەی هاوڵاتیان، جگە لە دەستبەسەرداگرتنی ئۆتۆمبێلێکی مۆدێل بەرز کە به‌ناوی مێردی تۆمەتبارەکەوه بوه.