بەوتەی سەرۆکی رهوتی حیكمهی نیشتمانی قەیرانی گەرووی هورمز کورتخایەن دەبێت، بەڵام داوایەکیش دەکات کە بۆرییەکی نوێ بۆ هەناردەی نەوتی عێراق بەرەو دەریاری سور و ناوەڕاست رابکێشرێت.
ئاوێنە: ئەمڕۆ شەممە عەممار حەکیم، سەرۆکی رهوتی حیكمهی نیشتمانی، لە میانەی کۆبوونەوەیەکدا رایگەیاند "قەیرانی گەرووی هورمز کورتخایەنە و درێژخایەن نییە و بە پشتیوانیی خودا چارە دەبێت".
سەرۆکەکەی رەوتی حیکمە هۆشداری لەوە دەدات کە نابێت سەرجەم هەناردەی نەوتی عێراق تەنیا بە گەرووی هورمزەوە ببسترێتەوە، بەڵکو پێویستە بۆریی هەناردەکردن بەرەو دەریای سوور و دەریای ناوەڕاست رابکێشرێت.
ناوبراو جەختی لەسەر پێویستیی کۆکردنەوەی چەک لەژێر دەسەڵاتی دەوڵەتدا لە رێگەی گفتوگۆوە کردەوە.
هەروەها عەمار حەکیم روونیشیکردەوە، "پرۆسەی رادەستکردنی چەک بە دەستەی فەرمیی حەشدی شەعبی دەبێت وەک دامەزراوەیەکی ئەمنیی نیشتمانی".
هاوکات پاڵپشتیی خۆی بۆ کەمپینی نەهێشتنی گەندەڵی و گەڕاندنەوەی سەروەتە دزراوەکان و کاراکردنی سندووقی گەشەپێدان بۆ بووژانەوەی کەرتی تایبەت دووپات کردەوە.