لە سلێمانییەوە دوو تۆمەتبار ڕادەستی پۆلیسی دهۆک کرانەوە
  2026-09-07       36       

دوو تۆمەتباری داواکراوی دادگا دەستگیرکران کە خەڵکی پارێزگای دهۆکن و بە مەبەستی خۆدزینەوە لە سزاکانی یاسا روویان لە پارێزگای سلێمانی کردبوو.

ئاوێنە: ئەمڕۆ دووشەممە، پۆلیسی پارێزگای دهۆک ڕایگەیاند، ماوەیەکی زۆرە هەردوو تۆمەتبار لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا لایڤیان دەکردەوە و بێڕێزییان بە خەڵکی پارێزگای دهۆک و دامودەزگاکانی حکومەت و چەندین کەسایەتی کردووە.

ڕوونیشیکردەوە کە دوای ئەوەی فەرمانی دەستگیرکردن بۆ ئەو تۆمەتبارانە لە دادگای لێکۆڵینەوەی دهۆک دەرچوو، بە هەوڵ و بەدواداچوونی بەردەوامی پۆلیس و دەزگاکانی ئاسایشی پارێزگای دهۆک و بە هەماهەنگی و هاوکاری بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی، هەردوو تۆمەتبار لەلایەن پۆلیسی سلێمانییەوە دەستگیرکران و رەوانەی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای دهۆک کران.

ئەوەشی خستەڕوو کە ئێستا لێکۆڵینەوە لەگەڵ تۆمەتبارەکان دەکرێت و بە پێی یاسای خراپ بەکارهێنانی ئامێرەکانی پەیوەندیکردن، رووبەڕووی دادگا و یاسا دەکرێنەوە.

پۆلیسی پارێزگای دهۆک ڕایگەیاند، بە پێویستی دەزانین سوپاس و پێزانینی خۆمان ئاراستەی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی بکەین بۆ هەماهەنگی بەردەوامیان لە دەستگیرکردنی تۆمەتبار و داواکراوانی دادگا

زۆرترین بینراو
قاسم ئەعرەجی: کشانەوەی هاوپەیمانان لە عێراق، سیستمی بەرگریی ئاسمانیی هەرێمی کوردستانیش دەگرێتەوە
مەزڵوم عەبدی: ڕێککەوتنی دیمەشق تەسلیمبوون نەبوو، بەڵکو قۆناغێکی نوێی خەباتە لەناو دەوڵەتدا
دوای چۆڵکردنی ۱۸ کەمپ لەلایەن ۳ هەزار و ۸۰۰ گەریلا، پاسەوانی سنوور و پێشمەرگە لە ناوچە سنوورییەکان جێگیر دەبن
لەشەشەمین ساڵیادی مەرگی فوئادە ڕەشدا، سۆڵیدارێتییەکەی فوئادە ڕەش‌و ڕێکخراوەکانی ئێستا
مەسعود پزیشکیان: سەرەخۆشی لە خەڵکی کوردستان دەکەم
تولای حاتەم ئۆغوللاری و تونجەر باقرخان وەک هاوسەرۆکانی دەم پارتی هەڵبژێردرانەوە
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئیسرائیل: به‌داخه‌وه‌ كورد هێشتا خاوه‌نی ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆ نییه‌، خوازیاری به‌هێزكردنی په‌یوه‌ندییه‌كانمانین
دوو موڵکی موجتەبا خامنەیی بە 36 ملیۆن پاوەند دەفرۆشرێن
بوومەلەرزەی سیاسی لەئەڵمانیا: سەرکەوتنی مێژوویی AfD لەویلایەتی ساکسۆنی-ئانهاڵت
خوێندنەوەیەکی ڕەخنەیی بۆ کتێبی "ساڵانی لەبیرکراوی ناسیۆنالیزمی کورد لەئێران"
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×