روانگه‌ی ئیكۆ عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت، چه‌ند هۆكارێك له‌وانه، ئه‌گه‌ری سزای ئه‌مریكاو قۆستنه‌وه‌ی دۆخه‌كه له‌لایه‌ن ئه‌وانه‌ی یاری به نرخه‌كان ده‌كه‌ن، بازاڕی دۆلارییان له عێراق هه‌ژاندوه.
ئاوێنه: روانگه‌ی ئیكۆ عێراق، ئه‌مڕۆ شه‌ممه، له راگه‌یه‌ندراوێكدا وتی، بەرزبونەوەی خێرای نرخی دۆلار به‌رامبه‌ر به دیناری عێراقی له بازاڕی ره‌شدا به یەک هۆکارەوە گرێ‌دراو نییه، بەڵکو لە ئەنجامی تێکەڵاوبونی چەندین هۆکاری ئابوری، دارایی و دەرونییه."
به‌پێی روانگه‌كه دیارترینی هۆكاره‌كان قۆستنه‌وه‌ی دۆخه‌كه‌یه له‌لایه‌ن ئه‌وانه‌ی یاری به نرخه‌كا ده‌كه‌ن له بازاڕی ره‌شدا کە جارجارە ئه‌م كاره چالاک دەبێتەوە بە سودوەرگرتن لە بەرزبونەوەی داواکاری لەسەر دۆلار و کەمبونەوەی خستنەڕوی.
هه‌روه‌ها وتوشیه‌تی، ترس و پێشبینییەکانی پەیوەست بە پابه‌ندییه‌كانی دوای 30ی ئەیلول و هه‌روه‌ها ئەوەی باس دەکرێت سەبارەت بە دۆسیەی کۆنترۆڵکردنی چەک لەدەستی دەوڵەتدا، لەگەڵ دەنگۆی ئه‌گه‌ری سه‌پاندنی سزا به‌سه‌ر عێراقدا له‌لایه‌ن ئه‌مریكاوه، "دڵنیا نەبونی بازاڕ زیاتر دەکات و هەندێک لە مامەڵەکاران ئاڕاستە دەکات بەرەو زیاترکردنی داواکاری لەسەر دۆلار."
ئیکۆ عێراق هێمای بۆ ئه‌وه‌ش كردوه کە "هۆکارێکی تر پاشەکشەی متمانەیە بە کەرتی بانکی كه ئه‌مه‌ش هۆکارێکی دیكه‌یه بۆ زیادبونی داواکاری لەسەر دۆلار."
هەروەها ئاماژەی بە قەیرانی بانکی "ته‌یف" و سەپاندنی سەرپەرشتیار لەلایەن بانکی ناوەندیی عێراقییه‌وه به‌سه‌ر بانكه‌كه‌دا كردوه له 3ی ئه‌م مانگه‌دا، بۆ قوڵ بونه‌وه‌ی پاشه‌كشه‌ی متمانه به بانكه‌كان.
ئیکۆ عێراق داوای لە بانکی ناوەندیی عێراق کردوه کە "بە وردی بەدواداچون بۆ گۆڕانکارییەکانی بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراو بكات و ڕێکاری گونجاو بگرێتەبەر بۆ سنوردارکردنی یاریكردن بە نرخ و پاراستنی سەقامگیریی بازاڕ، بە شێوەیەک کە هاوکار بێت لە بەهێزکردنی متمانە بە دیناری عێراقی و کەرتی بانکی."