ناسنامه‌ى ژماره‌یه‌ك له‌خۆپیشانده‌ره‌ كوژراوه‌كانى رۆژهه‌ڵاتى كوردستان بڵاوكرایه‌وه‌
  2019-11-19       1961       

ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو ئاماژە بەوە دەکات لەماوەی ڕۆژانی شەممەو یەکشەممە لانیکەم ٤٥ هاوڵاتیی کورد بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی سوپای پاسداران لەکوردستان گیاانیان لەدەست داو زیاتر لە ٥٠٠ کەسیش بریندار کراون.


ئاوێنه‌: بەپشتبەستن بە ئاماری  تۆمار کراو لەناوەندی ئاماری ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە ماوەی ڕۆژانی شەممە و یەکشەممە و لەکاتی خۆپێشاندانی خەڵک لە ١٤ شاری کوردستان، لانیکەم ٤٥ هاووڵاتیی کورد بە تەقەی راستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران گیانیان لەدەست داوە و زیاتر لە ٥٠٠ کەس بریندار بوون.

هەتا کاتی ئامادە کردنی ئەم هەواڵە ناسنامەی ٢٠ کەس لە گیانبەختکردوان بۆ هەنگاو روون بووەتەوە کە بە شێوەی خوارەوەیە: 

جوانڕۆ:  ١٥ هاوڵاتی

١_ کاوە محەمەدی

٢_ حەمزە نەقدی

٣_ ئیبراهیم مورادی

٤_ عەزیز

٥_ موبین عەبدوڵڵاهی

٦_ جەبار تجارە

٧_ یونس هوشەنگی



مەریوان: ٨ هاوڵاتی

 ١- عوسمان نادری

٢_ مێهران تاک

٣_ شاهۆ وەلیدی

٤_ بێهروز مەلەکی

٥_ ئیدریس بێوارە

٦ _ دانیال ئوستواری

کرمانشان: ١٥ هاوڵاتی

١_ محەمەد میرزایی

٢_ نادر بەیرانوەند

٣_ مزەفەر زەهیری

بۆکان ٥ هاوڵاتی

١_ هیوا

٢_ ئیدریس

٣_ شلێر دادوەند

سەقز ١ هاوڵاتی

١_ مینا شێخی


سنە

هاوڵاتییەکی تەمەن ژێر ١٨ ساڵ کە تا ئێستا ناوی بۆ هەنگاو ڕون نەبوەتەوە.

هەروەها زیاتر لە٥٠٠ کەس لە خۆپێشاندەران بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران بریندار کراون و زۆربەی بریندارەکان بە هۆی ترس لە دەستبەسەر کران، سەردانی نه‌خۆشخانه‌كانیان نەکردووە.

بە پێی زانیارییەکان، لەو ماوەیەدا زیاتر لە ٣٠٠ هاووڵاتی دەستبەسەر کراون کە هەتا ئێستا ناسنامەی ٧ کەسیان بۆ هەنگاو ڕوون بووەتەوە.

هەروەها لە شارەکانی کرماشان، مەریوان و جوانڕۆ ٤ کەس لە هێزە چەکدارەکانی ئێران لەلایەن خۆپێشاندەرانەوە کوژراون.

 

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×