لەسەر هێرشەکانی دژی کورد و پارەدارکردنی حەماس، نەتەنیاهۆ سکاڵا دژی ئەردۆغان تۆمار دەکات
  2026-09-28     

میدیاکانی ئیسرائیل بڵاویان کردەوە، بێنیامین نەتەنیاهۆ، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل، ڕێنمایی داوەتە تیمی وەزاریی هاوبەش و بەڕێوەبەرایەتیی فەرمانگەی یاسای نێودەوڵەتیی وڵاتەکەی، بۆ ئەوەی دۆسیەیەکی یاسایی لە دادگای تاوانی نێودەوڵەتی (ICC) دژی ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا ئامادە بکەن. ئاماژە بەوەش کراوە کە بابەتەکانی ناو دۆسیەکە بەشێوەیەکی سەرەکی پەیوەست دەبن بە مامەڵەی حکوومەتی تورکیا لەگەڵ کورد و پرسی پارەدارکردنی بزووتنەوەی حەماس.

ئاوێنە: بەپێی زانیارییەکانی کەناڵی (i24NEWS)ی ئیسرائیلی، ئەم هەنگاوەی سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل وەک کاردانەوەیەکە بەرامبەر لێدوانێکی پێشووتری ئەردۆغان، کە تێیدا ڕایگەیاندبوو حکوومەتەکەی داوایەکی ئاراستەی پۆلیسی نێودەوڵەتی (ئینتەرپۆل) کردووە بە مەبەستی خستنی ناوی نەتەنیاهۆ بۆ نێو بازنەی سوور.

لە ڕاپۆرتی کەناڵەکەدا هاتووە، تەوەرەی سەرەکیی سکاڵاکە ورد دەبێتەوە لەو هێرش و ئۆپەراسیۆنانەی کە لەلایەن ئەردۆغانەوە دژی کورد لە ناوخۆی تورکیا ئەنجام دراون، ئەمە سەرەڕای تۆمەتبارکردنی حکوومەتی ئەنقەرە بە پێدانی هاوکاریی دارایی بە بزووتنەوەی حەماس.

سەبارەت بە چۆنیەتیی پێشکەشکردنی دۆسیەکەش، ئەگەرێک هەیە کە حکوومەتی ئیسرائیل خۆی ڕاستەوخۆ دۆسیەکە ڕادەستی دادگای تاوانی نێودەوڵەتی بکات، بەڵام بەهۆی ئەوەی تەلئەبیب تا ئێستا واژۆی لەسەر "ڕێککەوتننامەی ڕۆما" نەکردووە (کە یاسای بنەڕەتیی دامەزراندنی دادگاکەیە)، ئەگەری بەهێزتر ئەوەیە کە لایەنێکی دیکە بۆ بەرزکردنەوەی سکاڵاکە ڕاسپێردرێت.

کەناڵە ئیسرائیلییەکە لە زاری سەرچاوەکانییەوە ئەوەشی ئاشکرا کردووە، کە مەبەستی سەرەکیی ئیسرائیل لەم هەنگاوە زیاتر دروستکردنی فشارە و ئومێدەوارن کە بە کرداری پێویست بە بەرزکردنەوەی سکاڵاکە نەکات، بەڵکوو بوونی دۆسیەیەکی لەو شێوەیە تەنیا وەک کارتێکی فشار دژی ئەردۆغان بەکار بهێنن.

لەلایەکی دیکەوە، لەگەڵ بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵەدا، تا ئێستا نە نەتەنیاهۆ و نە وەزارەتی دادی ئیسرائیل هیچ لێدوانێکی فەرمییان لەسەر ئەم پرسە نەداوە و ڕەتیان کردووەتەوە هیچ قسەیەکی لەبارەوە بکەن.

زۆرترین بینراو
ڕاپۆرتێکی ئیسرائیلی: کشانەوەی ئەمریکا خاکی عێراق دەکاتە ئامانجێکی کراوە بۆ ئۆپەراسیۆنەکانمان
سه‌باح نوعمان: ئه‌وانه‌ی له‌ به‌غدا سوكایه‌تییان به‌ ئاڵای ئه‌مریكا كرد، ده‌ستگیركران
کاردانەوەکانی سزادانی ئامەدسپۆر؛ دەم پارتی تۆمەتی "رەگەزپەرستی" ئاراستەی فیدراسیۆنی تۆپی پێی تورکیا دەکات
بڕیاری دادگا دەرچوو؛ مەزڵوم عەبدی بەفەرمی ناوی خۆی لە تۆمارەکانی دەوڵەتدا گۆڕی
لەنێوان هەڕەشە و دیپلۆماسیدا؛ تڕەمپ هۆشداری بەکارهێنانی هێز دەدات و تارانیش پلانێکی حەوت ڕۆژە بۆ کردنەوەی گەرووی هورمز پێشنیار دەکات
حەوت ساڵە هەفتانە ڕوو لە چیاکان دەکەن: ٨٠ ژنی هەورامان گرووپێکی شاخەوانییان پێکهێناوە
«شەپۆلێکی تاوەباران و هەورەبروسکە ڕوو لە هەرێم دەکات؛ زۆرترین کاریگەری لەسەر سلێمانی و هەڵەبجە دەبێت»
"هه‌فته‌ی داهاتو به‌غدا موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم خه‌رج ده‌كات"
په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌: سه‌فین دزه‌یی له‌باره‌ی بڕینه‌وه‌ی دار له‌ ناوچه‌ سنورییه‌كان لێدوانی نه‌داوه‌
نرخی شیش و چیمەنتۆ و کەرەستەی بیناسازی بەرزبووەوە
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×