فه‌رمانده‌یی ناوه‌ندیی ئه‌مریكا-سێنتكۆم جه‌خت ده‌كاته‌وه كه ئێران كۆنترۆڵی گه‌روی هورمز ناكات، به‌ڵگه‌ش بۆ ئه‌مه تێپه‌ڕبونی زیاتر له یه‌ك ملیار به‌رمیل نه‌وته له‌ماوه‌ی چه‌ند مانگی رابردودا.
ئاوێنه: فه‌رمانده‌یی ناوه‌ندیی ئه‌مریكا-سێنتكۆم، ئه‌مڕۆ دوشه‌ممه، له راگه‌یه‌ندراوێكدا وتی، فه‌رمانده‌یه‌كی باڵای سوپای پاسدارانی ئێران بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌ی كردوه كه ئێران له‌ڕێگه‌ی هێزی ده‌ریاییه‌وه كۆنترۆڵی ته‌واوه‌تی گه‌روی هورمزی كردوه. ئه‌مه زانیارییه‌كی هه‌ڵه‌یه.
سێنتكۆم وتوشیه‌تی، راستییه‌كه ئه‌وه‌یه كه ئێران هیچ هێزێکی دەریایی نییە چونکە هێزەکانی ئەمریکا تێكیانشكاندوه.
ئه‌وه‌شی خستۆته‌ڕو، هه‌روه‌ها ئێران کۆنترۆڵی گەروی هورمز ناکات، به‌ڵگه‌ش بۆ ئەمە تێپەڕبونی ئازادانەی هەزاران کەشتییە لەگەڵ زیاتر لە یه‌ك ملیار بەرمیل نەوت تەنیا لە ماوەی چەند مانگی ڕابردودا.