كه‌شناسی هه‌رێم پێشبینی ده‌كات ئه‌مڕۆ هه‌ینی، باران بارین به‌شێوه‌ی پچڕپچڕ و تاوه باران و هه‌وره بروسكه له زۆربه‌ی ناوچه‌كان به‌رده‌وام بێت و پله‌كانی گه‌رماش نزم ببنه‌وه. سبه‌ینێش بارانی مامناوه‌ند له كات و شوێنی جیاجیا به‌پچڕپچڕی ببیارێت.
ئاوێنە: بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێمی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا وتی، ئەمڕۆ هه‌ینی، ئاسمان هەوری تەواو دەبێت، باران بارین لە زۆربەی ناوچەکان بە پچڕپچڕی بەردەوامی دەبێت، هەندێک کات باران بارین بەشێوەی تاوە باران و هەورە بروسکە دەبێت. پێشبینی دەکرێت زۆرترین ڕێژەی دابارین لە ناوچەکانی ئیدارەی سۆران و ناوچە شاخاوییەکانی پارێزگای دهۆک بێت .
كه‌شناسی ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه كه ئه‌مڕۆ پله‌كانی گه‌رما، 1 تا 3 پله نزمتر ده‌بن بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ .
هەر بەپێی راگەیەندراوەكە، سبەی شەممه، ئاسمان لەنێوان نیمچە هەور بۆ هەوری تەواو دەبێت، نمەباران و بارانی مامناوەند لە کات و شوێنی جیاجیا بەپچڕپچڕی دەبارێت بە تایبەت لە ناوچە شاخاوییەکان و لە کاتەکانی دوای نیوەڕۆ کەش سەقامگیر دەبێتەوە.
كه‌شناسی ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه، سبه‌ی پلەکانی گەرما نزیك ده‌بن لە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ.
كەشناسی هەرێم پێشبینی كردوە بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بۆ سبەی بەم جۆرە بن: ھەولێر: 31، سلێمانی: 30، دھۆک: 28، ھەڵەبجە: 32، زاخۆ: 29، سۆران: 32، گەرمیان: 35 پلە، حاجی ئۆمەران: 20.