بانکی نێودەوڵەتیی گەشەپێدان بۆ وەبەرهێنان و دارایی له عێراق، ئەمڕۆ هەینی، ئەو تۆمەتانەی ره‌تكردنه‌وه کە لە راگەیەندراوه‌كه‌ی دوێنێی وەزارەتی گەنجینەی ئەمەریکادا هاتون بۆ سزادانی بانكه‌كه و جەختییشکردەوە کە تۆمه‌ته‌كان پاڵپشتن به زانیاری و بانگەشەی ناڕاست.
ئاوێنه: دوای ئه‌وه‌ی دوێنێ پێنجشه‌ممه، بانکی نێودەوڵەتیی گەشەپێدان بۆ وەبەرهێنان و دارایی له عێراق، له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی گه‌نجینه‌ی ئه‌مریكاوه سزادرا له‌به‌ر ئاسانكاریی بۆ ده‌ستڕاگه‌یشتنی ئێران به دۆلاری ئه‌مریكی و پشتیوانیكردنی گروپه چه‌كداره‌كانی سه‌ر به ئێران، ئه‌مڕۆ هه‌ینی، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئه‌و بانكه رونكردنه‌وه‌یه‌كی بڵاوكرده‌وه.
بانكه‌كه له رونكردنهوهكهیدا جەختی لە ئامادەیی خۆی کردۆتەوە بۆ هاوکاریکردن لەگەڵ بانکی ناوەندیی عێراقی و وەزارەتی گەنجینەی ئەمەریکا لە ڕێگەی کەناڵە فەرمی و یاساییەکانەوە، بۆ پێشکەشکردنی بەڵگەنامە و رونکردنەوە پێویستەکان و چارەسەرکردنی دۆسیەکە و بەرگریکردن لە ناوبانگ و پێگەی بانکهکە و مافی ئەو لایەنانەی پەیوەندیدارن بەوەوە.
هه‌روه‌ها بانکەکە جەختی لەوە کردۆتەوە کە دەبێت ڕێكاره‌كانی ئه‌مریكا تێکەڵ نەکرێن لەگەڵ دۆخی دارایی یان توانای بۆ جێبەجێکردنی پابەندییەکانی بانكهكهو ئاماژەی بەوەشداوه کە خاوەنی پێگەیەکی دارایی بەهێزە و بەردەوامە لە بەڕێوەبردنی سەرچاوە و پابەندییەکانی، لەگەڵ گرتنەبەری ڕێكاره پێویستەکان بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ ئه‌و كاریگه‌رییه کارگێڕی و ڕێکارییانه‌ی به‌هۆی بڕیاره‌كه‌وه ده‌كه‌ونه‌وه.
ئه‌و بانكه دڵنیاییشی داوه بە پارەدانەران و کڕیارانی کە پاراستنی ماف و بەرژەوەندییەکانیان ئه‌وله‌ویه‌تی ئه‌وانه‌و جەختیشی کردۆتەوە لەسەر کارکردن بە هەماهەنگی لەگەڵ بانکی ناوەندی و لایەنە چاودێرەکان بۆ دڵنیابون لە بەردەوامبونی خزمەتگوزارییە بانکییە ڕێگەپێدراوەکان و بەڕێوەبردنی نەختینە و پابەندییە داراییەکان بەپێی یاسا و ڕێنماییە کارپێکراوەکان.
هەروەها بانکەکە متمانەی خۆی بە دەزگاکانی دەوڵەتی عێراقی، لە سەروی هەمویشیانەوە بانکی ناوەندی، دوپاتكردۆته‌وه‌و بەڵێنیداوه کە کڕیاران و هاوبەشەکانی لە هەر پێشهاتێکی بنەڕەتی ئاگادار بکاتەوە لە ڕێگەی کەناڵە فەرمییەکانی خۆیەوە.