وتاربێژی هەینیی نەجەف هێرش دەکاتە سەر کابینەکەی زەیدی: دروستکردنی سێ وەزارەتە نوێیەکە بارگرانییە
  2026-10-16     

وتاربێژی هەینیی نەجەف، رەخنەی توندی لە دروستکردنی سێ وەزارەتی نوێ لە کابینەکەی عەلی زەیدیدا گرت و بە بارگرانی بۆ سەر دارایی گشتی لە قەڵەمی دا. هاوکات سەرکۆنەی بڕیاری حکوومەتی ئازەربایجانیشی کرد بۆ قەدەخەکردنی حیجاب لە قوتابخانەکاندا.

ئاوێنە: هەینی، 16ـی تشرینی یەکەمی 2026، سەدرەدین قەبانچی، پێشنوێژ و گوتاربێژی هەینی مزگەوتی گەورەی نەجەف، لە وتاری ئەمڕۆیدا، ئاماژەی بە دەنگدانی دوێنێی پەرلەمانی عێراق کرد بۆ تەواوکردنی کابینەکەی زەیدی، بەڵام سەرنجی توندی لەسەر زیادکردنی پۆستەکان دەربڕی و گوتی: "ئەوەی جێگەی سەرنجە، هێنانەکایەی سێ وەزارەتی زیادەیە کە بریتین لە (ئابووریی دیجیتاڵی، گەشتوگوزار و وەزارەتی دەوڵەت بۆ کاروباری پێکهاتەکان)، ئەمەش لە کاتێکدایە کە عێراق بەدەست قەیرانێکی سەختی داراییەوە دەناڵێنێت."

قەبانچی جەختی لەوە کردەوە، هێنانەکایەی ئەم هەموو وەزارەتانە بارگرانییەکی زۆر لەسەر شانی دەوڵەت دروست دەکات و هیچ پاساوێکی راستەقینە بۆ ئەم هەنگاوە لە ئارادا نییە.

لە بەشێکی دیکەی وتارەکەیدا سەبارەت بە دۆخی ناوچەکە، وتاربێژی هەینیی نەجەف رەخنەی لە شێوازی هەڵوێستوەرگرتنی حکوومەتی عێراق گرت بەرامبەر بە بۆردومانکردنی فڕۆکەخانەکانی ریاز لە سعوودیە لە لایەن حووسییەکانەوە و گوتی: ئێمە بە هیچ جۆرێک بە شەڕی نێوان مسوڵمانان رازی نین، بەڵام پێویست بوو بەر لەوە سەرکۆنەی بۆردومانی بەردەوامی سەر حووسییەکان بکرێت، هەروەها سەرکۆنەی ئەو هاوپەیمانێتییە بکرێت کە بە سەرپەرشتیی ئەمریکا بۆ لەناوبردنی حووسییەکان پێکهێنراوە.

قەبانچی سەرسوڕمانیی خۆی دەربڕی لەوەی کە بۆچی بە پەلە هێرشی سەر فڕۆکەخانەکانی ریاز سەرکۆنە دەکرێت، لە کاتێکدا بەرامبەر بە دەستدرێژی بۆ سەر حووسییەکان، بۆردومانی بەردەوامی خەڵکی غەززە، باشووری لوبنان و خاکی سووریا بێدەنگی هەڵبژێردراوە؟

 ئاماژەی بەوەش کرد، بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل بە ئاشکرا رایگەیاندووە "لەو ناوچانە ناکشێتەوە کە لە سووریا و لوبنان داگیری کردوون، بەڵام جیهانی عەرەبی لە ئاستیدا بێدەنگە."

لەسەر ئاستی نێودەوڵەتیش، سەدرەدین قەبانچی تیشکی خستە سەر پرسی قەدەخەکردنی حیجاب بۆ قوتابییان و مامۆستایان لە قوتابخانەکانی ئازەربایجان و رایگەیاند: "سەرەڕای ئەوەی %95ـی دانیشتووانی ئەو وڵاتە مسوڵمانن، بەڵام حکوومەتەکەی بڕیاری دەرکردنی سەدان هەزار کچەخوێندکار و مامۆستای باڵاپۆشی لە قوتابخانەکان داوە؛ ئەی کوا مافی ئافرەت؟ ئازادیی کەسی و دیموکراسی لە کوێیە؟ ئایا دیموکراسی بووەتە دروشمێکی ساختە تەنیا بۆ دژایەتیکردنی ئایین؟

پێشنوێژ و وتاربێژی هەینی مزگەوتی گەورەی نەجەف، داوای لە حکوومەتی عێراق کرد بە فەرمی هەڵوێست وەربگرێت و بڕیارەکەی باکۆ سەرکۆنە بکات، هاوکات هاوسۆزیی خۆی بۆ خێزان و مسوڵمانانی ئازەربایجان دووپات بکاتەوە، چونکە بە گوتەی ئەو، ئەم بابەتە پرسێکی نەتەوەیی یان لۆکاڵی نییە، بەڵکو دەستدرێژیکردنە بۆ سەر بەها ئیسلامییەکان.

زۆرترین بینراو
دوای پێدانی ٥٥ هەزار دۆلار بۆ گەیشتن بە ئەورووپا؛ خێزانێکی سلێمانی لە دەریادا تووشی کارەسات بوون و سێ منداڵیان لەدەستدا
بانكی ناوه‌ندیی عێراق بڕی پێدانی دۆلاری بۆ گه‌شتیاران به‌ نرخی ره‌سمی دیاریكرد
بڕیاری دادگای تاوانەکانی سلێمانی: ​لاهور شێخ جەنگی 5 ساڵ‌و ​پۆڵاد شێخ جەنگی 3 ساڵ‌و ​ڕێبوار حامی حاجی غالی 2 ساڵ زیندانیکردن
لاهور شێخ جه‌نگی: سه‌ربه‌رزم و ملكه‌چی هیچ ئیراده‌یه‌ك نه‌بوم
عولەما کوردەکان و قوتابی و موریدە ئیندۆنیسییەکانیان
پارتی به‌ڕه‌سمی کاندیدەکانی بۆ پۆستی جێگری سەرۆک وەزیران و وەزیری ئاوەدانکردنەوەی عێراق راگەیاند
نه‌تانیاهو: ته‌له‌فۆنێكی زۆر توندم له‌گه‌ڵ ئه‌حمه‌د شه‌رع ئه‌نجامداو كۆمه‌ڵكوژیی دروزه‌كان راگیرا
بەسێ هۆزات: ئەگەر پێوەری یاسای لێبوردن تەقەنەکردن بێت، دەبێت ئۆجەلان یەکەم کەس بێت ئازاد بکرێت
سی ئێن ئێن: پێنتاگۆن تاوتوێی بەکارهێنانی "دایکی بۆمبەکان" دەکات بۆ لێدانی دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێران
په‌رله‌مانی عێراق ده‌نگی له‌سه‌ر ته‌واوكردنی كابینه‌ی حكومه‌ت دا
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×