سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق فه‌رمانیدا به پێكهێنانی لیژنه‌یه‌كی لێكۆڵینه‌وه‌ی كاتی له‌باره‌ی به‌قاچاخبردنی نه‌وت له هه‌رێمی كوردستان و كه‌ركوك و جورف نه‌سر و هه‌روه‌ها هێرشه‌كه‌ی سه‌ر كێڵگه‌ی غازی كۆرمۆر.
ئاوێنه: به‌پێی راگه‌یه‌ندراوێكی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی عێراق، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، هەیبەت حەلبوسی سەرۆکی په‌رله‌مان کۆبونەوەیەکی فراوانی لەگەڵ سەرۆکی لیژنه په‌رله‌مانییه‌كان ئەنجامدا بۆ تاوتوێکردنی ڕاپۆرتی تەکنیکیی هەواڵگریی تایبەت بە بەقاچاخبردنی نەوت لە ناوچەی جورف نەسر و زانیارییە هەواڵگرییەکان سەبارەت بە ڕێڕەوی بەقاچاخبردنی نەوتی عێراق لە کێڵگەکانی کەرکوک و هەرێمی کوردستانەوە بەناو ئێران‌دا تا دەگاتە ئەفغانستان، هەروەها ئەو هێرشه‌ی کە کێڵگەی غازی کۆرمۆری كرده ئامانج.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه، سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق فه‌رمانیدا به پێکهێنانی لیژنەیەکی پەرلەمانیی کاتی بە سەرۆکایەتیی سەرۆکی لیژنەی ئاسایش و بەرگری و بە ئەندامێتیی هەر یەک لە لیژنەکانی: دەستپاکی و یاسایی و دارایی و نەوت و گاز و سامانە سروشتییەکان و هەرێمەکان و پارێزگاکانی نەبەستراوە بە هەرێم و پلان دانان و بەرنامەی حکومەت، ئەوقاف و دەروازە سنورییەکان و پاراستنی بەرهەمی نیشتمانی، بۆ بەدواداچونی ڕاپۆرتەکە و پێشکەشکردنی ئەنجامەکان بە دەستەی سەرۆکایەتیی ئەنجومەن.
