زه‌یدی فه‌رمانیدا به‌ پێكهێنانی لیژنه‌یه‌ك بۆ لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ به‌ قاچاخبردنی نه‌وت له‌ جورف نه‌سر
  2026-11-11     

عه‌لی زه‌یدی، سه‌رۆك وه‌زیران و فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه‌ چه‌كداره‌كانی عێراق، فه‌رمانیدا به‌ پێكهێنانی لیژنه‌یه‌ك بۆ لێكۆڵینه‌وه‌ له‌و زانیارییانه‌ی باس له‌ به‌ قاچاخبردنی به‌رهه‌مه‌ نه‌وتییه‌كان ده‌كه‌ن له‌ ناوچه‌ی جورف نه‌سر.

ئاوێنه‌: به‌پێی نوسراوێك كه‌ له‌لایه‌ن نوسینگه‌ی فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه‌ چه‌كداره‌كانی عێراقه‌وه‌ ده‌رچوه‌، عه‌لی زه‌یدی فه‌رمانیداوه‌ به‌ پێكهێنانی لیژنه‌یه‌كی لێكۆڵینه‌وه‌ به‌ سه‌رۆكایه‌تی فه‌ریق روكن سه‌عد موحسین و ئه‌ندامێتی هه‌ریه‌كه‌ له‌ فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی پۆلیسی فیدراڵ، به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی وزه‌، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ئاسایش و رێكخستن له‌ ده‌سته‌ی حه‌شدی شه‌عبی و هه‌روه‌ها نوێنه‌رانی ده‌سته‌ی ده‌سپاكی، ئاژانسی هه‌واڵگریی و لێكۆڵینه‌وه‌ فیدراڵییه‌كان بۆ لێكۆڵینه‌وه‌ له‌و زانیارییانه‌ی باش له‌ به‌ قاچاخبردنی به‌رهه‌مه‌ نه‌وتییه‌كان ده‌كه‌ن له‌ ناوچه‌ی جورف نه‌سر.

 

 

پێشتریش هەیبەت حەلبوسی، سەرۆکی په‌رله‌مانی عێراق له‌  کۆبونەوەیەکی فراواندا لەگەڵ سەرۆکی لیژنه‌ په‌رله‌مانییه‌كان، فه‌رمانیدا به‌ پێكهێنانی لیژنه‌یه‌كی كاتی بۆ لێكۆڵینه‌وه‌ له‌و ڕاپۆرته‌ تەکنیکیی هەواڵگرییه‌ی كه‌ باس له‌ بە بەقاچاخبردنی نەوت لە ناوچەی جورف نەسر و بەقاچاخبردنی نەوتی عێراق لە کێڵگەکانی کەرکوک و هەرێمی کوردستان ده‌كات بەناو ئێراندا تا دەگاتە ئەفغانستان، هەروەها ئەو هێرشه‌ی کە کێڵگەی غازی کۆرمۆری كرده‌ ئامانج.

سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق داوای كردوه‌، به‌دواداچون بۆ راپۆرته‌كه‌ بكرێت و له‌نزیكترین كاتدا ئەنجامەکان پێشكه‌شی دەستەی سەرۆکایەتیی په‌رله‌مان بكرێن.

زۆرترین بینراو
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×