عه‌بدوڵای كوێخا موباره‌ك، نوێنەری مەسعود بارزانی لە چەمچەماڵ له كاردانه‌وه‌یدا به‌رامبه‌ر به قسه‌كانی ئه‌مڕۆی بافڵ تاڵه‌بانی، سه‌رۆكی یه‌كێتی له‌باره‌ی چه‌مچه‌ماڵ ده‌ڵێت، "بەخوای گەورە نە تۆ و نە کاک مەسرور بارزانی، نە پارتی و نە یەکێتی، ڕاستگۆ نین لەگەڵ خەڵکی چەمچەماڵ."
ئاوێنه: عه‌بدوڵای كوێخا موباره‌ك، په‌یامێكی له‌باره‌ی لێدوانه‌كانی ئه‌مڕۆی بافڵ تاڵەبانی سه‌باره‌ت به چەمچەماڵ بڵاوكرده‌وه‌و تێیدا رایگه‌یاندوه "بەخوای گەورە نە تۆ و نە کاک مەسرور بارزانی، نە پارتی و نە یەکێتی، ڕاستگۆ نین لەگەڵ خەڵکی چەمچەماڵ و دڵتان بۆ ئەو شارە ناسوتێ."
وتوشیه‌تی "برا خۆ بە قسە و بڕیار و نوسراوی سەر کاغەز نابێت، فەرمون تۆزێ بەکردار خزمەتی خەڵکی بەشمەینەت و قوربانیدەری چەمچەماڵ بکەن."
ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه "ناڵێین لە شار‌و ناوچەکانی تر زیاتری بۆ بکەن، بەڵکو وەکو شارەکانی تر پرۆژەی ئاوەکەی تەواو بکەن و نیوەی شوێنەکانی تر گەنجەکانی دابمەزرێنن."
عه‌بدوڵای كوێخا موباره‌ك وتوشیه‌تی "بەڵێن بێت ئەگەر جەنابت بە هەر شێوە و ڕێگایەک توانیت بودجەی تەواو بۆ پرۆژەی ئاوی گۆپتەپە-چەمچەماڵ دابین بکەیت و تا هاوینی داهاتو پرۆژەکە تەواو بکەن من دێمە خزمەتت دەستەکانت ماچ دەکەم."
هێمای بۆ ئه‌وه‌ش كردوه "تکایە ئیتر قسەی زلی بێ کردار و فریودەر واز لێبهێنن و تۆزێ جددی و ڕاستگۆ بن لەگەڵ خەڵکی خۆتان و پارێزەری ئەو قەوارە و حکومڕانییە خۆماڵییە بن کە بە تڕە کەڵەکێ ماومانە."
وتوشیه‌تی "وەڵا خەریکە هەمو شت لە دەست بدەین بەهۆی پەیوەست نەبونی ئێوە بە هیچ پێوەر و یاسا و دەستور و ماف و ئازادییەکی مرۆڤەوە لە کاتی قۆڵبادان و ململانێی یەکتردا."