شەرقلئەوسەت: ململانێی زەیدی و حزبوڵڵای عێراق گەیشتووەتە ئاستێکی مەترسیدار
  2026-11-14     

قەیرانەکانی نێوان هەوڵەکانی حکومەت بۆ کۆکردنەوەی چەک لە دەستی دەوڵەتدا و دزەپێکردنی راپۆرتە هەواڵگرییەکان لەبارەی بەقاچاغبردنی نەوتی جورفوسەخر، گرژییەکانی نێوان سەرۆکوەزیرانی عێراق و کەتیبەکانی حزبوڵڵا گەیشتوونەتە ئاستی تۆمەتبارکردنی ئاشکرا.

 

ئاوێنە: رۆژنامەی شەرقلئەوسەت راپۆرتێکی لەبارەی گرژییەکانی عەلی زەیدی سەرۆکوەزیرانی عێراق و حزبوڵای ئەو وڵاتە بڵاوکردەوە و تیادا رایگەیاندووە، "لەماوەی دوو هەفتەی رابردوودا، ململانێی نێوان عەلی زەیدی، سەرۆکوەزیرانی عێراق و کەتیبەکانی حزبوڵڵا توند بووەتەوە و گەیشتووەتە ئاستی گۆڕینەوەی تۆمەتی ئاشکرا، ئەمەش هاوکات بووە لەگەڵ ئەو ئاستەنگە جیددییانەی رووبەڕووی حکومەت دەبنەوە لە هەوڵەکانیدا بۆ تەواوکردنی پرۆسەی کۆکردنەوەی چەکی گرووپەکان".

لەوبارەیەوە سەرچاوەیەکی بەرپرس لە چوارچێوەی هەماهەنگی بە رۆژنامەکەی وتووە "ناردنی لیژنەیەکی حکومی بۆ لێکۆڵینەوە لە دۆسیەی فرۆشتنی نەوت و بەرهەمەکانی لەلایەن کەتیبەکانی حزبوڵڵاوە لە جورفوسەخر، بە یەکەمین جووڵەی مەیدانیی حکومەت لەناو ئەو ناوچە قەدەغەکراوەدا دادەنرێت کە لەلایەن کەتیبەکانەوە بەڕێوە دەبرێت".

سەرچاوەکە وتوشیەتی "تێگەیشتن لە توانا و هەژموونی کەتیبەکانی حزبوڵڵای عێراق دەبێت لە زانینی سروشتی پەیوەندییان بە پشتیوانە ئێرانییەکەیانەوە دەستپێبکات".

هەربەگوێرەی سەرچاوەکە، ئەستەمە بتوانرێت توانای سەربازیی ئەم گرووپە(کەتیبەکانی حزبوڵا) بە کەم سەیر بکرێت، چونکە "خاوەنی جبەخانەیەکی کەم نییە لە مووشەک و فڕۆکەی بێفڕۆکەوان".

وێڕای قسەکردن لەسەر پاڵپشتیی ئێران بۆ کەتیبەکان، سەرچاوەکە دەشڵێت "ئەو پاڵپشتییە تەنیا لە قۆناخەکانی سەرەتای دامەزراندنی گرووپەکەدا سنووردار بووە، چونکە لە چەند ساڵی رابردوودا دۆخەکە گۆڕاوە و ئێستا حزبوڵڵای عێراق یەک تۆڕی بەرژەوەندیی دارایی بەڕێوە دەبات، کە رەنگە وەبەرهێنان لە نەوت یان دزینی نەوت یەکێک بێت لە شێوازەکانی".

سەبارەت بە سنوورەکانی رووبەڕووبوونەوەی ئێستای نێوان حکومەتەکەی عەلی زەیدی و کەتیبەکانی حزبوڵڵا، سەرچاوەکە باسی لەوەکردووە، کە دۆخەکە یەکجار مەترسیدارە و نیگەرانییەکی زۆری لەناو چوارچێوەی هەماهەنگیدا دروستکردووە و، هەوڵێکی چڕوپڕیش هەیە کە لەلایەن سەرکردە شیعەکانەوە رابەرایەتی دەکرێت بۆ رێگریکردن لە رووبەڕووبوونەوەیەکی چاوەڕوانکراو لەنێوان هەردوولادا.

ئەو قەیرانە دوای ئەوە دێت، چەند راپۆرتێکی هەواڵگری دزەیان پێکرا و تێیاندا کەتیبەکانی حزبوڵڵا بە بەقاچاغبردنی هەزاران بەرمیل نەوت تۆمەتبار کرا کە لە ناوچەی جورفوسەخری باشووری بەغدا دەری دەهێنێت؛ ئەو ناوچەیەی نزیکەی دەیەیەکە لەژێر کۆنترۆڵی ئەو گرووپەدایە و رێگەی بە حکومەتە یەک لەدوای یەکەکان نەداوە بچنە ناویەوە.

بۆ ئەو مەبەستەش رۆژی هەینی، حکومەت لیژنەیەکی بە سەرۆکایەتیی حەشدی شەعبی بۆ لێکۆڵینەوە لە تۆمەتەکانی بەقاچاغبردن رەوانە کرد. لەو بارەیەوە سەعد مەعن، سەرۆکی شانی راگەیاندنی ئەمنیی عێراق، رایگەیاند، هیچ لایەنێکی سیاسی یان گرووپێک لە لیژنەی لێکۆڵینەوە لە بەقاچاغبردنی بەرهەمە نەوتییەکان لە جورفوسەخردا بەشدار نییە.
 

زۆرترین بینراو
قوباد تاڵه‌بانی: با كاك مه‌سعود برا گه‌وره‌یی خۆی بسه‌لمێنێت و بێته‌ ده‌باشان و كێشه‌كان چاره‌سه‌ر بكات
حه‌وت مه‌رجه‌كه‌ی به‌غدا بۆ ناردنی پشكی هه‌رێم له‌ بودجه‌ی 2027
خانه‌واده‌كه‌ی: هاوخه‌می به‌رفراوانی خه‌ڵك بۆ كۆچی مام عوسمان نیشانی دا كه‌ كه‌یسی سه‌رده‌شت هه‌ر به‌زیندویی ده‌مێنێته‌وه‌
تره‌مپ: تا ئه‌و كاته‌ی ده‌سه‌ڵات له‌ كۆشكی سپی جێده‌هێڵم، رژێمی ئێران مابێته‌وه‌، ئه‌وه‌ شكسته‌ بۆ من
سەرۆکی موساد لە واشنتۆن، "فشارکردن لەترەمپ بۆ هێرشی نوێ بۆ سەر ئێران"
هێڵی ئاسمانیی عێراقی گەشتە ڕاستەوخۆکانی لە هەولێر و سلێمانییەوە بۆ دوبەی دەستپێدەکاتەوە
بەهۆی گومانی دزەکردنی سێ خۆکوژی داعش؛ ڕێگەی سەرەکیی هەولێر - کەرکووک داخرا و پردێ خرایە ژێر گەمارۆی ئەمنییەوە
قوباد تاڵه‌بانی: ئه‌وه‌ی له‌ په‌رله‌مانی كوردستان رویدا شه‌رمه‌زاری بو
ڕوونکردنەوەیەک لە دانە غاز لەبارەی کێڵگەی غازی کۆرمۆر لە چەمچەماڵ
ليژنه‌ باڵاكه‌ی زه‌یدی گه‌یشته‌ جورف سه‌خر بۆ لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ به‌قاچاخبردنی نه‌وت
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×