زەیدی تێوەگلاوانی دۆسیەی بەقاچاغبردنی نەوت لە (جورف لنەسر) دەگەیەنێتە دادگا
  2026-11-14     

سەرۆکوەزیرانی عێراق تێوەگلاوانی دۆسیەی بەقاچاغبردنی نەوت لە جورف لنەسر رەوانەی دادگای باڵا دەکات، وتەبێژی فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکانیش ئاماژە بەوەدەکات کە زەیدی ژمارەیەک لە فەرماندە ئەمنی و کارگێڕییەکانی لە پۆستەکانیان دوورخستووەتەوە.

 

ئاوێنە: سەباح نوعمان، وتەبێژی فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکان لە بەیاننامەیەكدا رایگەیاند "ئەمڕۆ شەممە، عەلی فالح زەیدی، سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران و فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکان، سەرپەرشتی کۆبوونەوەیەکی ئەمنی بەپەلەی کرد، کە تایبەت بوو بە تاوتوێکردنی ئەنجامەکانی راپۆرتی ئەو لیژنەیەی راسپێردرابوو بۆ لێکۆڵینەوە لە دۆسیەی بەقاچاغبردنی نەوت لە ناوچەی جورف لنەسر لە پارێزگای بابل".

وتیشی "لیژنەکە راپۆرت و ئەنجامی لێکۆڵینەوەکانی خستەڕوو، کە راستی ئەو زانیارییانەی پشتڕاست کردەوە کەلە راپۆرتی ئاژانسی کاروباری هەواڵگری و لێکۆڵینەوە فیدراڵییەکاندا هاتبوون سەبارەت بە پرۆسەکانی بەقاچاغبردنی نەوت و بوونی پاڵاوگەی نەوتی، سەرەڕای تۆمارکردنی چەندین حاڵەتی دەستکاریکردن و یاریکردن لەم دۆسیەیەدا".

بەهۆیەوە فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکان فەرمانی دا بە رەوانەکردنی سەرجەم ئەو تۆمەتبارانەی کە لە پرۆسەکانی بەقاچاخبردنی نەوتدا تێوەگلاون بۆ دادگا و گرتنەبەری ڕێکاری یاسایی بەرامبەریان، هەروەها بڕیاری دا بە بەخشینی هەریەک لە:
• فەرماندەی پۆلیسی بابل.
• بەڕێوەبەری پۆلیسی باکوری بابل.
• بەڕێوەبەری هەواڵگری و بەرەنگاربوونەوەی تیرۆری بابل لە وەزارەتی ناوخۆ.
• بەڕێوەبەری ئاسایشی نیشتمانی لە بابل.
• بەڕێوەبەری هەواڵگری و ئاسایشی پارێزگای بابل لە وەزارەتی بەرگری.
• بەڕێوەبەری دەزگای هەواڵگریی بابل.
• فەرماندەی حەشدی شەعبی لە بابل.
• فەرماندەی لیوای شەشەمی پۆلیسی وزە لە وەزارەتی ناوخۆ.
• بەڕێوەبەری کۆمپانیای بۆرییە نەوتییەکان لە وەزارەتی نەوت.

هاوکات فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکان فەرمانیكرد، فەرماندەکانی ئۆپەراسیۆنەکان و فەرماندەکانی پۆلیس لە پارێزگاکان، لەگەڵ بەڕێوەبەری دەزگا ئەمنی و هەواڵگرییەکان، بەرپرسیارێتیی تەواو هەڵدەگرن لەهەر حاڵەتێکی بەقاچاخبردنی نەوت کەلە سنوری بەرپرسیارێتیی ئەواندا روودەدات، جەختی کردەوە لەسەر پێویستیی توندکردنەوەی رێکارەکانی چاودێری و ئەمنی بۆ رێگریکردن لەم کارانە و لێپرسینەوە لە کەمتەرخەمان و رایگەیاند، هیچ بستێک لەخاکی عێراق لە زاخۆوە تا بەسرە نامێنێتەوە کە قاچاغچێتیی تێدا بکرێت.

هەروەها عەلی زەیدی لە کۆبوونەوەکەدا، هەوڵەکانی لیژنەی لێکۆڵینەوەی بەرز نرخاند لە ئاشکراکردنی تێوەگلاوانی دزینی سامانی گشتی و دیاریکردنی بازنەی بەرپرسیارێتی و دەستنیشانکردنی کەمتەرخەمان و تێوەگلاوان لە تاوانی بەقاچاغبردنی نەوت و راوەدوونانیان بەپێی یاسا.

ئەوەشی خستەروو، حکومەت پابەندە بە پاراستنی سامانی گشتی و بەرەنگاربوونەوەی توندی پرۆسەکانی بەقاچاغبردنی نەوت و پووچەڵکردنەوەی سەرجەم هەوڵەکانی یاریکردن بە سامانی نیشتمانی لە سەرتاسەری عێراقدا، هەروەها بەرپرسیارێتیی ئەمنی و کارگێڕی وا دەخوازێت رێگری لەم تاوانانە بکرێت و لێپرسینەوە لەهەر کەسێک بکرێت کە کەمتەرخەمی یان تێوەگلانی بسەلمێنرێت.
 

زۆرترین بینراو
قوباد تاڵه‌بانی: با كاك مه‌سعود برا گه‌وره‌یی خۆی بسه‌لمێنێت و بێته‌ ده‌باشان و كێشه‌كان چاره‌سه‌ر بكات
حه‌وت مه‌رجه‌كه‌ی به‌غدا بۆ ناردنی پشكی هه‌رێم له‌ بودجه‌ی 2027
خانه‌واده‌كه‌ی: هاوخه‌می به‌رفراوانی خه‌ڵك بۆ كۆچی مام عوسمان نیشانی دا كه‌ كه‌یسی سه‌رده‌شت هه‌ر به‌زیندویی ده‌مێنێته‌وه‌
تره‌مپ: تا ئه‌و كاته‌ی ده‌سه‌ڵات له‌ كۆشكی سپی جێده‌هێڵم، رژێمی ئێران مابێته‌وه‌، ئه‌وه‌ شكسته‌ بۆ من
سەرۆکی موساد لە واشنتۆن، "فشارکردن لەترەمپ بۆ هێرشی نوێ بۆ سەر ئێران"
هێڵی ئاسمانیی عێراقی گەشتە ڕاستەوخۆکانی لە هەولێر و سلێمانییەوە بۆ دوبەی دەستپێدەکاتەوە
بەهۆی گومانی دزەکردنی سێ خۆکوژی داعش؛ ڕێگەی سەرەکیی هەولێر - کەرکووک داخرا و پردێ خرایە ژێر گەمارۆی ئەمنییەوە
قوباد تاڵه‌بانی: ئه‌وه‌ی له‌ په‌رله‌مانی كوردستان رویدا شه‌رمه‌زاری بو
ڕوونکردنەوەیەک لە دانە غاز لەبارەی کێڵگەی غازی کۆرمۆر لە چەمچەماڵ
ليژنه‌ باڵاكه‌ی زه‌یدی گه‌یشته‌ جورف سه‌خر بۆ لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ به‌قاچاخبردنی نه‌وت
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×