سلێمانی
  2026-11-14     

عەلی فەتاح

 

تۆ هەر بڵێ سلێمانی شاری عەشق و ئەوینمە...

گۆیژە ئەڵێ: درۆ ئەکات

تۆ هەر بڵێ سلێمانی خوێنی منە...

سەیوان ئەڵێ: درۆ ئەکات

تۆ هەر بڵێ سلێمانی و دیموکراسی...

سەرا ئەڵێ: درۆ ئەکات

تۆ هەر بڵێ سلێمانی و ئاوەدانی...

پێش رۆژنامە رەشەبای شار تووڕە ئەڵێ: درۆ ئەکات

تۆ هەر بڵێ سلێمانی و پەیڤ و جوانی...

پارک و درەختی براوەی بنارەکان توڕەن ئەڵێن: درۆ ئەکات

تۆ هەر بڵێ سیاسەت و سلێمانی

شەقام بە پێچ و چاڵەوە بەتاسەی کۆنەساڵەوە بێزار ئەڵێ: درۆ ئەکات

تۆ هەر بڵێ پیرۆزە لە سلێمانی...

برسێتی قووڵ: درۆ ئەکات

سەرۆک بڵێ پیرۆزە لە سلێمانی...

هەژاری قووڵ: درۆ ئەکات

جێگر بڵێ پیرۆزە لە سلێمانی

سەرمای زستان: درۆ ئەکات

حیزب بڵێ پیرۆزە لە سلێمانی...

ترسی نوستوو: درۆ ئەکات

لەم رۆژەدا عالی مەقام بۆ سلێمانی پەیامی هەیە

لەم یادەدا سەرۆک فڵان خاوەن پەیام

لەم باسەدا فڵان حیزب قسەی هەیە

لەساتەدا جەناب وەزیر وتەی هەیە

دیسان وەڵام

مامە یارە: بڕواتان بێت هەر هەموویان درۆ ئەکەن

رۆحیانەتی پیرەمێرد و

دڵی زیندووی کاک ئەحمەدی شێخ

شێرکۆ و بێکەس، مودەریس و

لەچکی سەری حەپسەخان و گڵکۆی وشەی نەوشیروان و قەڵەمەکەی جەنەڕاڵ و تا دەگاتە تەندروستی بێ دەرمان و پەروەردەی بێ قوتابخانە هەر هەمویان هاوارەکەن....

هۆ خەڵکی شار

هاوڵاتیانی سلێمانی

بڕوامەکەن، بڕوامەکەن

هەر هەمویان درۆ ئەکەن

سوێند بێ بەخوا درۆ ئەکەن

 

زۆرترین بینراو
قوباد تاڵه‌بانی: با كاك مه‌سعود برا گه‌وره‌یی خۆی بسه‌لمێنێت و بێته‌ ده‌باشان و كێشه‌كان چاره‌سه‌ر بكات
حه‌وت مه‌رجه‌كه‌ی به‌غدا بۆ ناردنی پشكی هه‌رێم له‌ بودجه‌ی 2027
خانه‌واده‌كه‌ی: هاوخه‌می به‌رفراوانی خه‌ڵك بۆ كۆچی مام عوسمان نیشانی دا كه‌ كه‌یسی سه‌رده‌شت هه‌ر به‌زیندویی ده‌مێنێته‌وه‌
تره‌مپ: تا ئه‌و كاته‌ی ده‌سه‌ڵات له‌ كۆشكی سپی جێده‌هێڵم، رژێمی ئێران مابێته‌وه‌، ئه‌وه‌ شكسته‌ بۆ من
سەرۆکی موساد لە واشنتۆن، "فشارکردن لەترەمپ بۆ هێرشی نوێ بۆ سەر ئێران"
هێڵی ئاسمانیی عێراقی گەشتە ڕاستەوخۆکانی لە هەولێر و سلێمانییەوە بۆ دوبەی دەستپێدەکاتەوە
بەهۆی گومانی دزەکردنی سێ خۆکوژی داعش؛ ڕێگەی سەرەکیی هەولێر - کەرکووک داخرا و پردێ خرایە ژێر گەمارۆی ئەمنییەوە
قوباد تاڵه‌بانی: ئه‌وه‌ی له‌ په‌رله‌مانی كوردستان رویدا شه‌رمه‌زاری بو
ڕوونکردنەوەیەک لە دانە غاز لەبارەی کێڵگەی غازی کۆرمۆر لە چەمچەماڵ
ليژنه‌ باڵاكه‌ی زه‌یدی گه‌یشته‌ جورف سه‌خر بۆ لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ به‌قاچاخبردنی نه‌وت
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×