حه‌یده‌ر عه‌بودی، وته‌بێژی حكومه‌تی عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت، هه‌ر بڕه نه‌وتێك له ده‌ره‌وه‌ی كۆمپانیای سۆمۆ هه‌نارده بكرێت، حسابی قاچاخی بۆ ده‌كرێت و ده‌شڵێت، رۆژانه نزیكه‌ی 200 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت له هه‌رێمی كوردستانه‌وه به قاچاخ ده‌برێت كه به‌قسه‌ی ئه‌و له هه‌رێم 23 ده‌روازه‌ی نافه‌رمی هه‌ن.
ئاوێنه: حه‌یده‌ر عه‌بودی، وته‌بێژی حكومه‌تی عێراق له چاوپێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی عه‌هد رایگه‌یاند، هێشتا گرێكوێره‌ی ته‌واوكردنی تێپه‌ڕاندنی بودجه‌ی 2027 بۆ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و له‌وێشه‌وه بۆ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران، ئه‌وه‌یه كه له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان نه‌گه‌یشتوینه‌ته لێكتێگه‌یشتن.
هێمای بۆ ئه‌وه‌ش كرد، پشكی هه‌رێم له بودجه‌دا به 12.7% جێگیركراوه. هه‌مو ده‌قی پڕۆژه یاساكه ته‌واو كراوه ته‌نیا ئه‌وه نه‌بێت كه ئایا هه‌رێمی كوردستان پابه‌ند ده‌بێت به‌وه‌ی كه رۆژانه نرخی 445 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت راده‌ست بكات. حكومه‌تی هه‌رێم ده‌ڵێت، به‌رهه‌می نه‌وتی هه‌رێم كه‌متر له‌وه، به‌ڵام ئاماژه‌كانی لای حكومه‌تی فیدراڵ ده‌ڵێن، قه‌باره‌ی به‌رهه‌مهێنان له‌وه‌ش زیاتره ئه‌وه‌ش به‌گوێره‌ی داتاكانی به‌قاچاخبردنی نه‌وت.
عه‌بودی وتی "هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی خاو ته‌نها له ڕێگه‌ی كۆمپانیای به‌بازاڕكردنی نه‌وت (سۆمۆ)ـه‌وه ده‌بێت و هه‌ر هه‌نارده‌كردنێك له ده‌ره‌وه‌ی ئه‌وه به قاچاخ هه‌ژمار ده‌كرێت."
هه‌روه‌ها وتی "به‌دواداچونی گه‌نده‌ڵی به واتای بونی دوژمنایه‌تی نییه به‌رامبه‌ر هیچ لایه‌نێك"، و سه‌رنجیشی بۆ ئه‌وه ڕ‌اكێشا كه "هه‌ندێك كه‌س هه‌وڵ ده‌ده‌ن گه‌لی كوردستان تێوه‌بگلێنن له دۆسیه‌ی قاچاخچێتی."
به‌قسه‌ی عه‌بودی، راپۆرتی ده‌زگای هه‌واڵگری بونی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی قاچاخچێتیی نه‌وتی سه‌لماندوه و ئاماژه‌شی به‌وه‌شدا كه ئه‌م ئۆپه‌راسیۆنانه به "مافیا نێوده‌وڵه‌تییه‌كانه‌وه" به‌ستراونه‌ته‌وه.
وتیشی، بڕی نه‌وتی به‌قاچاخبراو له هه‌رێم نزیكه‌ی 200 هه‌زار به‌رمیله له ڕۆژێكدا كه به قسه‌ی ئه‌و 23 ده‌روازه‌ی نافه‌رمی له هه‌رێم هه‌ن.
ئاشكراشیكرد، به‌پێی وێنه‌كانی مانگه ده‌ستكرده‌كان تا دوێنێ پێنجشه‌ممه‌ش به قاچاخبردنی نه‌وت به‌رده‌وام بوه.
عه‌بودی، وتیشی "رۆژی سێشه‌ممه 1ی كانونی یه‌كه‌م، واده‌ی چاوه‌ڕوانكراوه بۆ ده‌ستپێكردنی ده‌ستپێشخه‌ریی گفتوگۆ"، و وتیشی "ڕۆژی سێشه‌ممه بڕێك ڕاشكاوی ده‌بینین كه دواخستن هه‌ڵناگرێت."
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه "حكومه‌ت جیاكاری ده‌كات له‌نێوان گه‌لی كوردستان و ڕه‌فتاره سیاسییه‌كان"، و جه‌ختیشی كرده‌وه كه "ڕێكاره‌كانی جێبه‌جێكردنی ده‌ستور هه‌ڕه‌شه نین بۆ سه‌ر گه‌لی هه‌رێم یان حكومه‌ته‌كه‌ی، و پێشمه‌رگه‌ش هیچ هه‌ڕه‌شه‌یه‌ك نییه بۆ سه‌ر ده‌وڵه‌تی عێراق".
ڕونیشی كرده‌وه كه "پاراستنی سنوره نێوده‌وڵه‌تییه‌كان له ده‌سه‌ڵاته‌كانی حكومه‌تی ناوه‌ندییه"، و ئاماژه‌شی به‌وه‌دا كه "سه‌رۆك وه‌زیران عه‌لی زه‌یدی داوای ڕای دادگای فیدراڵیی كردوه سه‌باره‌ت به ڕاڤه‌كردنی بڕگه‌كانی ده‌ستور"، كه ده‌ستور "تاكه گه‌ره‌نتیكاری یه‌كپارچه‌یی عێراقه."