بەگوێرەی ماڵپەڕی شەفافیەت، داهاتی ئەم هەفتەیەی سلێمانی زیاتر له 10 ملیار دینارەو ئه‌وه‌ش له‌چاو هه‌فته‌ی رابردو به‌ڕێژه‌ی زیاتر له 26% كه‌می كردوه.
ئاوێنە: بەگوێرەی ماڵپەڕی شەفافیەت بۆ چاودێری و رێكخستنی داهاتە نانەوتییەكانی سلێمانی و هەڵەبجەو هەردو ئیدارەی راپەڕین و گەرمیان، داهاتی ئەم هەفتەیەی سلێمانی لە 21ی 11 تا 27ی 11ی 2026، زیاتر لە 10 ملیار‌و 43 ملیۆن و 797 هەزار دینارە.
هەر بەگوێرەی ماڵپەڕەكە، لەو بڕە 86%ی نەختینەو 14%ی بەشێوەی چەكەو مەقاسە نزیكه‌ی سفرە.
به‌گوێره‌ی ماڵپه‌ڕه‌كه داهاتی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ی سلێمانی له‌چاو هه‌فته‌ی رابردو، زیاتر له 3.57 ملیار دینار و به‌ڕێژه‌ی زیاتر له 26.26% كه‌می كردوه.