پەرلەمانتارێكی گۆڕان: بارەگای بارزانی هەفتەیەك زیاترە بۆ پشكی پارتی لەحكومەتی عێراق لەدانوستاندایە
  2020-02-11       2533       

هۆشیار عەبدوڵا، پەرلەمانتاری گۆڕان لەپەرلەمانی عێراق رەخنە لە كۆبونەوەكەی ئەمڕۆی سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان و لایەنە سیاسییەكان و فراكسیۆنە كوردستانییەكان دەگرێت و دەڵێت: بارەگای بارزانی لەڕێی فواد حسێن، وەزیری دارایی عێراقەوە هەفتەیەك زیاترە بۆ پشكی ئەو حزبە لەحكومەتی داهاتوی عێراق دەستی بە دانوستان كردوە.

ئاوێنە: ئه‌مڕۆ سێشەممە 11/2/2020 له‌ سه‌رۆكايه‌تيى هه‌رێمى كوردستان له‌ هه‌ولێر، به‌سه‌رپه‌رشتيى نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان و به‌ ئاماده‌بونى جێگرانى سه‌رۆكی هەرێم، كۆبونه‌وه‌يه‌كى هاوبه‌شى لايه‌نه‌ سياسييه‌كان، جێگرى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران و فراكسيۆنه‌ كوردستانييه‌كان له‌ ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق، ساز درا.

بەگوێرەی راگەیەندراوی سەرۆكایەتی هەرێم، هەموان كۆك بون كە پێویستە هه‌نگاوى كرده‌يى بنرێت بۆ پێكهێنانى هاوپه‌يمانى فراكسیۆنە كوردستانییەكان و هه‌ر هه‌نگاوێكيش بۆ گفتوگۆى پێكهێانى كابينه‌ى تازه‌ى حكومه‌ت به‌هه‌ماهه‌نگى له‌نێوان هه‌مو لايه‌نه‌كان و دامه‌زراوه‌ فه‌رمييه‌كانى هه‌رێمى كوردستان ده‌بێت.

لەبارەی كۆبونەوەكەوە، هۆشیار عەبدوڵا، پەرلەمانتاری گۆڕان لەپەرلەمانی كوردستان لە تویتێكدا نوسیویەتی"بارەگای بارزانی، هەفتە زیاترە لەرێی (د.فوئاد حسێن)ەوە، بۆ پشکی پارتی لە حکومەتی داهاتوی عێراق لە دانوستاندایە (میدیاکانی عێراق و عەلاوی خۆیشی دانوستانەکەو گرفتەکانیشیان باسکردوە)."

وتوشیەتی"کەچی ئەمڕۆ سەرۆکی هەرێم لایەنە سیاسییەکانی کۆکردۆتەوە گوایە بۆ پشکی کورد پێکەوە بە(یەکڕیزی)دانوستان ئەکەن!"

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×