حكومه‌تی عێراق بڕیاردرا بڕێک پارە بدرێتە خێزانە هەژارەکان
  2020-04-07       2742       
ئەنجومەنی ئابوری عێراق بە سەرۆکایەتی د.فواد حسێن جێگری سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ کاروباری دارایی کۆبوەوە و بڕیاردرا بڕێک پارە بدرێتە خێزانە هەژارەکان.

ئاوێنه‌: بەپێی ڕاگەیەندراوی حکومەتی عێراق لە کۆبونەوەکەدا گفتوگۆ لەسەر دۆخی دارایی وڵات و دابەزینی نرخی نەوت کراوە و ڕێگا چارەکان باس کراوە.

هەروەها باس لە دۆخی هاوڵاتیان کراوە کە بەهۆی قەدەغەی هاتوچۆوە زیانیان پێ گەیشتووەو بڕیاردراوە بڕێک پارە بدرێتە خێزانە هەژارەکان.

هەروەها باس لەوە کراوە پارەکە لە ڕێگەی بریکارەکانی دابەشکردنی خۆراکەوە دابەش دەکرێت و پێویستە بە زوترین کات بگاتە دەست هاوڵاتیان.

ئەوە لەکاتێکدایە لە عێراق هەتا رۆژی ١١ ی نیسان قەدەغەی هاتوچۆ ڕاگەیەندراوە و ژمارەی توشبوانیش هەزار حاڵەتی تێپەڕاندوە.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×