14 توشبوی دیكەی كۆرۆنا لە هەولێر تۆماركران
  2020-04-08       644       

وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند: 14 حاڵەتی نوێی توشبون بە كۆرۆنا لە هەولێر تۆماركران.

ئاوێنە: وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان، ئەمڕۆ چوارشەممە، لە راگەیەندراوێكدا وتی"لە بەردەوامی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای گومانلێکراوان، 14 توشبوی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە شاری ھەولێر دەستنیشانکران."

بەگوێرەی راگەیەندراوەكە توشبوەكان پێكدێن لە: ٩ ئافرەت و ٤ پیاو و منداڵێك لە گەرەکەکانی ( سەیداوە، ڕۆشنبیری، پێشمەرگە، زین سیتی، زانکۆ، مامۆستایان)و زۆربەی زۆریان بەرکەوتەی توشبوەکانی ھەردو پرسەی ماتەمینی گەرەکی کارێزانی شاری ھەولێرن.

زۆرترین بینراو
© 2020 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×