ئەمڕۆ ٤ هەزار و ١١٠ کەس لە سەرتاسەری جیهان بەهۆی کۆرۆناوە گیانیان لەدەستدا
  2020-04-22       435       
ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٢ی نیسانی ٢٠٢٠، لە سەرتاسەری جیهان ٤ هەزار و ١١٠ کەس بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ(کۆڤید-١٩)، گیانیان  لەدەست دا.

ئاوێنه‌: باپێی ئامارە جیهانییەکان ئەمڕۆ ٤ هەزار و ١١٠ کەس گیانیان لەدەست داوە کە ٨٣١یان لە ئەمریکایە و ٧٦٣ کەسیشیان لە بەریتانیایە.

ژمارەکانی دیکەش بەسەر وڵاتانی دیکەی جیهاندا دابەش بووە. بەم جۆرەش ژمارەی گیان لەدەست داوان لە جیهان گەیشە ١٨١ هەزار و ٥٦٩ کەس.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×