2020-05-22   1246     
ئەندامێكی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی وهڵامی وتهكانی مهسرور بارزانی دهداتهوه لهبارهی پرسی لامهركهزییهوهو دهڵێت، لامەرکەزی ئیداریی بەبێ مالیی، ھیچ بەھاو کاریگەریەکی نییە.
ئاوێنه: ڕێکەوت زەکی، ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی رایگهیاند، "سەرۆک وەزیرانی ھەرێم لە وتارەکەیدا باسی لامەرکەزی ئیداریی کرد، بەڵام لامەرکەزی ئیداریی بەبێ مالیی، ھیچ بەھاو کاریگەریەکی نییە، واتە ھەندێک دەسەڵاتی ئیداریت دەبێت بەبێ ئەوەی توانای داراییو خەرجیت لەبەردەست بێت".
مهسرور بارزانی، سهرۆكی حكومهتی ههرێمی كوردستان پهیامێكی ڤیدیۆیی بڵاوكردهوهو لهبارهی پرسی لامهركهزییهوه وتی، "لەکارنامەی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمدا، بەراشکاوی ئاماژە بەوە دراوە، حکومەتی هەرێمی کوردستان کار دەکات بۆ چەسپاندنی لامەرکەزیەتی ئیداریی پارێزگاکان، کە گونجاو بێت لەگەڵ سیستەمی یاسایی و کارگێڕی هەرێمی کوردستان. هەروەها ئەرک و بەرپرسیاریەتی بەپێی یاساو لەژێر چاودێری سەرۆکایەتی حکومەت، دابەشدەکرێت، بۆ ئەوەی رێگریی بکرێت لەئەنجامدانی گەندەڵی و خراپ بەکارهێنانی دەسەڵاتی ئیداری و سەرهەڵدانی فرەچەشنی دەسەڵات لە دەرەوەی دامودەزگاکانی هەرێم. بۆیە ئێمە لەگەڵ لامەرکەزیەتی کارگێڕین، بەمەرجێک لەچوارچێوەی پاراستنی قەوارەی هەرێمدا بێت."
بهڵام ڕێکەوت زەکی نمونهیهك دههێنێتهوهو دهڵێت، "بەڕێوەبەرایەتی ھاتوچۆی سلێمانی سەرو ١٩ ملیار دیناری ساڵانی پێشوی ھەیە، بەڵام ناتوانێت یەک دیناری خەرجبکات، لەکاتێکدا لە ١٧٪ ی داھاتیان بەحساب بۆ خۆیانە! دەیان نمونەی دیکەی ئاوا ھەیە، واتە لامەرکەزی کارگێڕی و دارایی ھیچیان بەبێ ئەویتریان بەھای نیەو نەداواکاری دەوێ نەڕێککەوتنی لایەنەکان، دروشمەو ھیچیتر."
ئهندامهكهی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی ئهوهشی خستۆتهڕو كه "نزیک دەبینەوە لەساڵێکی تەمەنی کابینەی نۆیەم واتە چارەکێکی تەمەنی کابینەکە، کەچی ھەموو جار سەرۆکی حکومەت و بەیاننامەکانی حکومەت دەڵێت لامەرکەزی بەشێکە لەکارنامەی کابینەی نۆیەم، ئێستا دوای چارەکێک تەمەنی کابینەکە ئەو ھەنگاوانە بۆ جێبەجێکردنێ ئەو خاڵەی کارنامەکە کامەیە؟ بێگومان ھیچ، بەپێچەوانەوە ھەنگاوی توندکردنەوەی مەرکەزیەت دەستی پیکردووە بەمجۆرە:
١/ پرۆژەی دەستەیەک لەلایەن سەرۆک وەزیرانەوە ئامادەیە بەناودەستەی خاڵە سنوریەکان کەتێدا فڕۆکەخانەی ھەولێرو سلێمانی لەوەزارەتی گواستنەوەو سەرجەم دەروازە سنوریەکان لەوەزارەتی دارایی وەردەگرێتەوەو دەخرێتە سەر ئەم دەستەیەو ڕاستەوخۆ دەیبەستێتەوە بەسەرۆک وەزیرانەوە! واتە ھەموو سەرچاوەکانی داھات، ئەوە جگە لەوەی تائێستا وەزارەتی سامانە سروشتیەکان کەسەرچاوەیەکی دیکەی داھاتە لەلایەن خودی سەرۆکی حکومەتەوە ئیدارەدەرێت و بێ وەزیرە.
٢/پرۆژەی دەستەیەکی دیکە بەناوی خۆراک و دەرمان ئامادەیەو بەشێک لەوەزارەتی کشتوکاڵ و بەشێک لەوەزارەتی تەندروستی لێدەکاتەوەو دەخرێتە سەر ئەم دەستەیەو ڕاستەوخۆ دەبەسترێتەوە بەسەرۆک وەزیرانەوە، واتە وەزارەتەکانیش بەرەو بچوکبونەوەو سەرۆکی حکومەت بەرەو دەسەڵاتی ڕەھا، ئەمەیە ھەنگاوەکانی کابینەی نۆیەم بۆ جێبەجێکردنی لامەرکەزی!!