22 توشبوی دیكەی كۆرۆنا لە سلێمانی تۆماركران
  2020-05-28       326       

وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند: 22 حاڵەتی دیكەی توشبون بە كۆرۆنا لە پارێزگای سلێمانی تۆماركران كە 21 توشبویان دانیشتوی ناو شاری سلێمانی و ئەویدیكەییان دانیشتوی ناحیەی وارماوایە.

ئاوێنە: وەزارەتەكە، ئەمشەو پێنجشەممە، لە راگەیەندراوێكدا ئاشكرایكرد: لە بەردەوامی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای گومانلێکراوان و توشبوان، ٢٢ توشبوی دیکەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە پارێزگای سلێمانی دەستنیشانکران.

بەگوێرەی راگەیەندراوەكە توشبوەكان پێكدێن لە: ١٢ پیاو و ٩ ئافرەت و کوڕێکی گەنج كە ٨ لەوان بەرکەوتوی توشبوانی پێشون، ١٤ی تر نیشانەی نەخۆشیەکەیان ھەبوەو پشکنینیان پۆزەتیڤ دەرچوەو هەروەها ٢١ لەوان دانیشتوی ناو شاری سلێمانین و یەکیان دانیشتوی وارماوایە.


زۆرترین بینراو
© 2020 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×