مەزڵوم کۆبانێ: هێرشی تورکیا بۆ سەر کۆبانێ بەردەوامی سیاسەتی کۆمەڵکوژکردنی کوردە
  2020-06-25       755       
مەزڵووم عەبدی، فەرماندەی گشتیی قەسەدە ڕایگەیاند، دەوڵەتی توركیا پەیمانەكانی 17ی تشرینی یەكەم و 22ی تشرینی یەكەم لە گەڵ ئەمریكا و ڕووسیا پێشێل دەكات و دەشڵێت، ''ئەنقەرە لەسەر سیاسەتی كۆمەڵكوژكردنی كورد بەردەوامە''.

ئاوێنه‌: مەزڵووم عەبدی، فەرماندەی گشتیی هێزەكانی سوریای دیموكرات-هەسەدە لە تویتێكدا ڕایگەیاند "دەوڵەتی توركیا تا ئێستاش پەیمانەكانی 17ی تشرینی یەكەم و 22ی تشرینی یەكەم پێشێل دەكات، كە ئەو پەیمانانە بە پشتگیریی مایك پێنس یاریدەدەری سەرۆكی ئەمریكا و ڤلادیمێر پوتین سەرۆكی ڕووسیا ئامادەكرابوون و ناوەڕۆكیان باس لە ڕاگرتنی هێرشی ئەنقەرە لەسەر هەرێمەكانی ئێمە دەكات".

عەبدی ڕاشیگەیاند، ڕاگرتنی سیاسەتی پاكتاوی نەژادیی و پێشێلكارییەكانی توركیا، لە چوارچێوەی پەیمانەكانی لەگەڵ ئەمریكا و روسیا و یاسای نێودەوڵەتی، ئەرك و بەرپرسیاریەتی واشنتۆن و مۆسكۆیە.

فەرماندەی گشتیی هەسەدە بە ئاماژەدان بە هێرشێكی سوپای توركیا بۆ سەر گوندی هەلینجێی سەر بە كۆبانێ كە بە هۆیەوە سێ ژن شەهید بوون وتی: بەرلە پێنجەمین ساڵیادی كۆمەڵكوژیی ساڵی 2015 كە 721 ژن، منداڵ و پیر كۆمەڵكوژكران و تیرۆركردنی ژنە چالاكوانەكان، ئەو هێرشەی لە گوندی هەلینجی كۆبانی ئەنجامدرا، بەردەوامی سیاسەتی كۆمەڵكوژیی دەوڵەتی توركە لەدژی گەلی كورد".
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×