وەزارەتی دارایی: رۆژی شەممە موچەی وەزارەتی تەندروستی دابەش دەكرێت
  2020-06-25       822       

وەزارەتی دارایی و ئابوری حكومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند: رۆژی شەممەی داهاتو موچەی وەزارەتی تەندروستی دابەش دەكرێت.

ئاوێنە: وەزارەتەكە، ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە، لە راگەیەندراوێكدا ئاماژەی بەوەدا كە رۆژی شه‌ممه ٢٠٢٠/٦/٢٧ موچه‌ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی بۆ مانگی  ٢٠٢٠/٢  خه‌رج ده‌كرێت.

ئەوەش لەكاتێكدایە كە سەرەتای ئەم هەفتەیە حكومەتی هەرێم بڕیاریدا بە بڕینی لەسەدا 21ی تەمویلی موچەی موچۆخۆران بۆ مانگی شوبات جگە لە كەسوكاری شەهیدان و ئەنفالكراوان و زیندانیانی سیاسی و كەمئەندامان. 


زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×