به‌یانی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 28-6-2020، جارێكی دیكه به‌شێك له كارمه‌ندانی هاتوچۆی سلێمانی له‌دژی دواكه‌وتنی مووچه‌كانیان له‌به‌رده‌م باخی گشتی گردبوونه‌وه.
ئاوێنه: كارمه‌ندانی هاتوچۆ ماوه‌ی 12 رۆژه داوای دابه‌شكردنی مووچه‌كانیان بێ لێبڕین ده‌كه‌ن، به‌ڵام تائێستا حكومه‌ت هیچ وه‌ڵامێكی نه‌داونه‌ته‌وه.
ماوه‌ی 10 رۆژ زیاتره شه‌قامه‌كانی سلێمانی بێ كارمه‌ندانی هاتوچۆیه‌و تائێستاش نه وه‌زیری ناوخۆ‌و نه‌سه‌رۆكی حكومه‌ت هیچ وه‌ڵامێكیان نه‌داونه‌ته‌وه، له‌به‌رامبه‌ریشدا به‌شێك كارمه‌ندانی هاتوچۆ له‌ناو به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆ ئاماده‌نین ده‌وام ده‌ستپێبكه‌نه‌وه‌و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه‌یان ببێته سه‌رچاوه‌ی داهات بۆ حكومه‌ت.