بەهۆی پابەندنەبون
بە رێنماییەکانی تەندروستی و رێکارەکانی خۆپارێزی، لە سلێمانی لیژنەکان چوار شوێن
دادەخەن.
ئاوێنە: بەپێی راگەیەندراوێكی قائیمقامیەتی
سلێمانی، بێوەی
ئەحمەد، سەرۆکی لیژنەی دوی قائیمقامیەت رایگەیاند: بەهۆی سەرپێچرکردن لە بڕیارەکانی
ژوری ئۆپراسیۆنەکانی خۆپارێزی لە ڤایرۆسی کۆرۆنا لەسلێمانی و کردنەوەی شوێنەکانیان،
لیژنەکە دو کافتریای نێرگەلەکێشان و دو گازینۆی بلیارد دادەخات.
وتیشی: بەمەبەستی
کەمکردنەوەی بەریەککەوتن و دروستنەکردنی قەرەباڵغی، ژوری ئۆپراسیۆنەکانی خۆپارێزی
لە ڤایرۆسی کۆرۆنا، تا کاتێکی نادیار بڕیاری داخستنی کافتریای نێرگەلە و گازینۆکانی
داوە، هەر شوێنێکیش بکرێتەوە لیژنەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی راسپێردراون دەستبەجێ
دایانانبخەن.
ئاماژەی بۆئەوەکرد:
بەفەرمانی قائیمقامی سلێمانی هەر چوار شوێنەکە دادەخرێن و خاوەنەکانیشیان روبەڕوی
رێکاری یاسایی توند دەکرێنەوە.
بێوەی ئەحمەد، سەرۆکی
لیژنەکە داوا لە خاوەن شوێنەکان دەکات پابەندی رێنماییەکانی تەندروستی و رێکارەکانی
خۆپارێزی بن تا ناچار نەبن روبەڕوی سزایان بکەنەوە.