ئەندامێكی جڤاتی نیشتمانی گۆڕان: قەوارەی هەرێمی کوردستان لەژێر هەڕەشەدایەو دەبێ یەكڕیز بین
  2020-06-28       869       

ئەندامێکی جڤاتی نیشتمانیی بزوتنەوەی گۆڕان رایگەیاند، قەوارەی هەرێمی كوردستان لەژێر هەڕەشەدایەو دەبێ هەمومان یەکڕێز و یەکهەڵوێست بین.

ئاوێنە: موئەیەد ئەحمەد، ئەندامی جڤاتی نیشتمانی بزوتنەوەی گۆڕان، ئەمڕۆ یەكشەممە، بە ماڵپەڕی رەسمی پارتی راگەیاند"سبەی وەفدێکی باڵای بزوتنەوەکەمان سەردانی پارتی دیموکراتی کوردستان دەکات، ئەمەش لە چوارچێوەی ئەو سەردانانەدا دەبێت کە بۆ لای لایەنەکان دەستمان پێ کردون."

وتیشی"ئامانجی سەردانەکە بۆ ئەوەیە هەمومان پێکەوە چارەسەرێک بۆ ئەم قەیران و تەنگژانەی هەرێمی کوردستانی تێ کەوتوە، بدۆزینەوە."

هەروەها ئەوەشی خستەڕو"چونکە ئێمە وەک بزوتنەوەی گۆڕان هەست دەکەین قەوارەی هەرێمی کوردستان لەژێر هەڕەشەدایەو دەبێ هەمومان یەکڕێز و یەکهەڵوێست بین بۆ ئەم گوشارانەی لەسەر هەرێم هەن."

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×