قەدەغەی هاتوچۆ لە كەركوك راگەیەندرا
  2020-06-28       404       

ژوری ئۆپراسیۆنەكانی كەركوك بەمەبەستی گرتنەبەری رێوشوێنی زیاتر بۆ بەڕەنگاربونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا قەدەغەی هاتوچۆی تاوەكو 5ی تەمموز راگەیاند.

ئاوێنە: ژوری ئۆپراسیۆنەكانی پارێزگای كەركوك، ئەمڕۆ یەكشەممە، كۆبونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجامداو تێیدا قەدەغەی هاتوچۆی لەسەرتاسەری پارێزگاكە راگەیاند.

بەپێی راگەیەندراوی كۆبونەوەكە ژوری ئۆپراسیۆنەكانی كەركوك بڕیاریداوە لە رۆژی سێشەممەی ئەم هەفتەیەوە لە سەرتاسەری پارێزگای كەركوك قەدەغەی هاتوچۆ دەستپێبكات و تاوەكو رۆژی 5ی تەمموز بەردەوام بێت.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×