له‌ هەولێر ١١٢ توشبوی کۆرۆنا چاکبونەوە
  2020-06-30       394       

بەڕێوەبەری تەندروستی هەولێر ڕایگەیاند ١١٢ توشبووی دیکەی کۆرۆنا لە شارەکە چاکبونەوە و گەڕانەوە بۆ ماڵەوە.

ئاوێنه‌: د.دلۆڤان محەمەد بەڕێوەبەری تەندروستی هەولێر لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاشکرایکردوە ئەو توشبوانە دوای وەرگرتنی چارەسەری پزیشکی بەتەواوی چاکبوونەوە و باری تەندروستییان تەواو جێگیر بۆتەوە بڕیاردرا بنێردرێنەوەماڵەوە.

ڕاشیگەیاندوە کۆی ئەو کەسانەی ڤایرۆسەکەیان تێپەڕاندوە گەیشتە ٨٢٨ کەس.

ئەوە لەکاتێکدایە ژوری ئۆپەراسیۆنەکانی پارێزگای هەولێر لە ئەمڕۆەوە بۆ ماوەی پێنج رۆژ قەدەغەی هاتوچۆی ڕاگەیاندوە.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×