هەولێر..هاوڵاتییەك لەشەڕی نێوان دو كەسدا كوژرا
  2020-07-02       714       

لە ئەنجامی شەڕی نێوان دو هاوڵاتی لە شارۆچكەی بنەسڵاوەی سەربە هەولێر، هاوڵاتییەك كوژرا. بەپێی قسەی پۆلیسی هەولێر، ئەو کەسە لەناوبژیدا کوژراوە.

ئاوێنە: هۆگر عەزیز، وتەبێژی پۆلیسی هەولێر بە "روداو"ی راگەیاند، سەعات 05:00ی ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە، دو کەس لە نوسینگەکانی بنەسڵاوە بوەتە کێشەیان و کەسێک لەو شوێنە ناوبژیوانی کردوە بەمەبەستی چارەسەرکردنی کێشەکە.

هۆگر عەزیز وتوشیەتی، یەکێک لە دو کەسە شەڕکەرەکە تەقەی کردوە و لە ئەنجامدا ناوبژیكەرەكە کە هاوڵاتییەکی لەدایکبوی ساڵی 1970 بوە، گیانی لەدەستداوە.

بەوتەی هۆگر عەزیز هەردو کەسی شەڕکەر بەپێی ماددەی 405 لە یاسای سزادانی عێراقی دەستگیرکراون و لێکۆڵینەوە لە روداوەکە بەردەوامە.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×