2020-07-07   735     
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی ڕاپه‌ڕین ڕیگه‌یاند: کاتژمێر 10:30 خولەکی شه‌وی ڕابردوو منداڵێک بەناوی ( س . ع . ح ) تەمەن 5 ساڵان، دانیشتووی گوندی (خەندەکە) سەر بەناحیەی ژاراوە (قەڵادزێ) بەبێ هۆشی گەیەندرایە نەخۆشخانەی گشتی و دوای چارەسەری سەرەتایی بەڕێکرا بۆ سلێمانی.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، باوکی دەڵێت پێشتر ئازاری هەبووە و دواتر توشی تەنگەنەفەسی بووە و دەستبەجێ هێناویەتی بۆ نەخۆشخانە، به گوێره‌ی ڕاپۆرتی په‌یمانگایی پزیشكی دادوه‌ری سلێمانی منداڵه‌كه دووپشك پێوه‌ی داوه و به‌و هۆیه‌شه‌وه گیانی له‌ده‌ستداوه.