توشبویەكی دیكەی كۆرۆنا كە خەڵكی سەیدسادقە گیانی لەدەستدا
  2020-07-08       298       

ئەمڕۆ چوارشەممە، توشبویەكی دیكەی كۆرۆنا لە سلێمانی گیانی لەدەستدا كە خەڵكی قەزای سەیدسادقە و ئەوەش یانزەمین هاوڵاتی دانیشتوی قەزاكەیە كە بە كۆرۆنا گیانلەدەستدەدات.

ئاوێنە: قائیمقامیەتی قەزای سەیدسادق، لە راگەیەندراوێكدا وتی: یانزەمین حاڵەتی مردن  به‌ ڤایرۆسی کۆڕۆنا گیانی لەدەستدا، که‌  پیاوێکی تەمەن (٥٥) ساڵه‌و دانیشتوی قه‌زای سەیدسادقە.

ئەوەشی خستۆتەڕو"پاش ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژێک داخڵ بون و خه‌واندنی له‌ نه‌خۆشخانه‌ی سلێمانی ئەمڕۆ گیانی له‌ده‌ست دا، ئه‌مه‌ یانزەمین حاڵه‌تی گیان له‌ ده‌ست دانه‌ له‌ قه‌زای سەیدسادق."

قائیمقامیەتی سەیدسادق داوای لە هاوڵاتیان كردوە پابەندی ڕێنماییەکانی تەندروستی و رێكاری خۆپارێزی بن.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×