2020-07-09   412     
عەبدولستار مەجیدر سەرۆكی لیژنەی كشتوكاڵ لە پەرلەمانی كوردستان پێیوایە كە كشتوكاڵ لە دۆخێكی خراپدایە و رەخنەش لە حكومەت دەگرێت كە وەزیرەكانی دەستكراوە نەكردووە، عەبدولستار مەجید باس لەوەش دەكات كە ئەو كاتەی وەزیری كشتوكاڵ بوو، بە هۆی قەدەغەكردنی چەند بەرهەمێكی توركیا، سەرۆك و سەرۆك وەزیرانی توركیای ناچاركرد كە پەیوەندی بە نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی ئەوكاتی حكومەتەوە بكەن.
ئاوێنه: عەبدولستار مەجید سه‌رۆكی لیژنه‌ی كشتوكاڵ و وەزیری پێشووی كشتوكاڵ سه‌باره‌ت به دۆخی كشتوكاڵ له‌هه‌رێمی كوردستان بۆ ده‌نگی ئه‌مریكا وتی” بێگومان دۆخی كشتوكاڵ به قۆناغێكی خراپ‌دا تێده‌په‌ڕێت پێشم وایه زیاتر بۆ تێڕوانیین و عه‌قڵیه‌تی حكومڕانی هه‌رێمی كوردستان ده‌گه‌ڕێته‌وه كه له‌ناخه‌وه قه‌ناعه‌تیان به‌وه نییه سێكته‌ری كشتوكاڵ سێكته‌ری یه‌كه‌م بێت بۆ دروستكردنی ئابورییه‌كی به‌هێز و ژێرخانی ئابورییه‌كی به‌هێز چونكه ئێمه وڵاتێكی كشتوكاڵیین ، هه‌ر وڵاتێكیش كه كشتوكاڵی بێت به پله یه‌ك گرنگی به كشتوكاڵ ده‌دات ، واته سێكته‌ری یه‌كه‌می ده‌بێت بۆیه دۆخی كشتوكاڵ و بارودۆخی كشتوكاڵ و به‌رهه‌می ناوخۆی خۆمان هه‌میشه به‌ڕاستی خراپ بووه.”
ئەوەش دەخاتەڕوو كە ئەو كاتەی ئەو وەزیری بوو دۆخی كشتوكاڵ بەم شێوەیە خراپ نەبوو، “چونكه به‌پێی خوێندنه‌وه‌ی خۆم و ته‌ماشاكردنی بارودۆخ و به‌رهه‌می ناوخۆی خۆمان و لێدوانه‌كانی جوتیاران و به‌رپرسانی شاره‌زا له‌م بواره‌دا ئێستا به‌خراپترین حاڵه‌تدا تێده‌په‌ڕێت”.
وه‌زیری پێشووی كشتوكاڵی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئه‌وه‌شی وت “ئێمه له‌سه‌رده‌می خۆماندا، واته له‌م چوارساڵه‌ی 2014 بۆ 2018 له كۆتا ساڵ به‌تایبه‌تی 2017 ، یانزه به‌رهه‌می خۆمان نارده وڵاتانی ده‌ره‌وه بۆ نموونه‌ی په‌تاته‌ی ئێمه 500 ته‌نی په‌تاته‌ی هه‌رێمی كوردستان بردرا بۆ وڵاتی سعودیه، زۆر به‌رهه‌ممان له پێداویستی وڵاتی خۆمان زیاتربوو بۆیه هه‌وڵماندا له‌ده‌ره‌وه بازاڕی بۆ بكه‌ینه‌وه، وه هه‌نگوینی ئێمه بردرا بۆ وڵاتی ئیمارات، برنجی ئێمه بردراوه بۆ وڵاتی سودان ئێمه به‌رهه‌می زۆر نایابمان هه‌بووه به‌ڵام پێویسته ئه‌و به‌رهه‌مه‌ی كه هه‌یه چۆن ساغ بكرێته‌وه، یه‌كه‌میان پێویسته له‌ناوخۆماندا وشیارییه‌كی هاوڵاتیان هه‌بێت كه به‌رهه‌می خۆماڵی خۆمانیان له به‌رهه‌می دیكه پێ باشتر بێت، واته تا به‌رهه‌می خۆمان وه‌ستا بێت ، ده‌ست بۆ به‌رهه‌می بێگانه نه‌به‌ن، ئه‌م پاره‌یه بۆ گیرفانی جوتیاری وڵاتی خۆمان بێت باشتره. دووه‌م پێویسته ده‌سه‌ڵات، وه‌زاره‌تی بازرگانی به‌تایبه‌ت و وه‌زاره‌تی كشتوكاڵیش به پله‌ی دوو ، هه‌وڵ بده‌ن بازاڕ بۆ به‌رهه‌می هه‌رێمی كوردستان ببیننه‌وه، جا عێراق باشترین بازاڕه بۆ ئێمه یان وڵاتانی دیكه بۆ ئه‌وه‌ی به‌رهه‌مه‌كان ساغ ببنه‌وه، سێیه‌م ئه‌گه‌ر خه‌ڵك به‌رهه‌مه‌كانی ئێمه‌ی نه‌كڕییه‌وه بۆ نموونه ساغ نه‌بویه‌وه، وه نه‌شمان توانی له‌ده‌ره‌وه بازاڕی بۆ بدۆزینه‌وه پێویسته ئێمه كارگه‌ی له قوتونان له هه‌رێمی كوردستان دروست بكه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و به‌رهه‌مانه‌ی كه ساغ نه‌بوونه‌وه له‌وێ ساغی بكه‌ینه‌وه”.
“من پێم وایه ئه‌و حكومڕانییه‌ی ڕابردوو، كابینه‌ی هه‌شته‌م كراوه‌تر بوو، وه‌زیره‌كان ده‌ستكراوه‌تر بوون وه ده‌سه‌ڵاتیان زیاتر بووه، بۆ نموونه له‌سه‌ر جوتیاری خۆمان ناچاربووم شه‌ڕم له‌گه‌ڵ وڵاتی ئێران و توركیا كردووه، وه شه‌ڕم له‌گه‌ڵ عێراق كردووه، زۆرجار سنورم گرتووه له‌به‌رئه‌وه‌ی كه به‌رهه‌می ناوخۆی خۆمان بفرۆشێت و بازاڕی هه‌بێت.”
عه‌بدولستار مه‌جید ئاماژه‌ی به ڕووداوێك كرد كه له سه‌رده‌می وه‌زاره‌ته‌كه‌ی ئه‌و ڕوویداوه كاتێك كارێكی كردووه به‌مه‌به‌ستی بره‌ودان به‌به‌رهه‌می ناوخۆ، له‌و ڕووه‌وه وتی” بۆ زانیاری باجمان كه له‌سه‌ر سه‌ر به‌رهه‌می ده‌ره‌وه دانابوو، وڵاتی توركیا به‌رهه‌مه‌كانی مریشكیان هه‌نارده‌ی هه‌رێمی كوردستان ده‌كرد و ده‌شیان وت باج ناده‌ین ئێمه‌ش باجمان دانا بۆ ئه‌وه‌ی به‌رهه‌می خۆماڵی خۆمان پاره بكات جوتیاری خۆمان زیان نه‌كه‌ن، به‌بڕیار قه‌ده‌غه‌مان كرد كه به‌رهه‌می توركی بێت بۆ هه‌رێمی كوردستان. ئه‌و كاته ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان و داودئۆغلو سێ جار په‌یوه‌ندیان به به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانییه‌وه كردبوو كه له ئیتاڵیا بوو له‌گه‌ڵ به‌ڕێز كاك قوباد وتوبییان ئێمه خه‌ریكه په‌یوه‌ندی بازرگانی و ئابوریمان له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان تێكده‌چێت، ئه‌م قه‌ده‌غه و ڕێگرتنه چییه؟ ئه‌ویش پرسیاری له من كرد، ئه‌و كاته ئه‌ردۆغان وتبووی پێده‌چێت ئه‌م وه‌زیره پاشخانی په‌كه‌كه و ئه‌و شتانه‌ی هه‌بێت ئه‌ویش وتبووی نه‌وه‌ڵا ئه‌و پاشخانی خۆتانی هه‌یه، ئیسلامییه، به‌ڕێز كاك نێچرڤان وتبووی با قسه له‌گه‌ڵ وه‌زیری خۆمان بكه‌م وه دواتر وه‌ڵامتان ده‌ده‌مه‌وه، له هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ كاك نێچیرڤان یه‌كترمان بینی و بۆم باسكرد كه بابه‌ته‌كه چۆنه، مه‌به‌ستم ئه‌وه‌یه پشتگیریشی كردین به‌ڕاستی وه‌زیر ده‌بێت ده‌ستكراوه بێت له سێكته‌ره‌كه‌ی خۆی بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێت گرنگی به سێكته‌ر و وه‌زاره‌ته‌كه‌ی خۆی بدات”.
عه‌بدولستار مه‌جید ڕونیكرده‌وه” له‌و چه‌ند ساڵه‌ی كه من وه‌زیری كشتوكاڵ بووم وه ئه‌م دوو ساڵه‌ش كه له په‌رله‌مانیین له‌و ڕووه‌وه باس ده‌كه‌م كه به‌ڕاستی كشتوكاڵ له‌دۆخێكی خراپدایه، له‌وانه‌یه من ساڵانی زووم .دیراسه نه‌كردبێت و هه‌ڵسه‌نگاندنم بۆ نه‌كردبێت كه چۆنه، ئێمه وه‌كو لیژنه‌ی كشتوكاڵ و ئاودێری له‌په‌رله‌مانی كوردستان كۆبونه‌وه‌یه‌كمان ئه‌نجامدا، وه كۆمه‌ڵێك بڕیارماندا یه‌كێك له‌بڕیاره‌كان ئه‌وه‌یه كه بانگهێشتی .به‌ڕێز وه‌زیری كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاو بكه‌ین له‌گه‌ڵ وه‌زیری بازرگانی و پیشه‌سازی كه په‌یوه‌ندییان به به‌رهه‌م و ساغ كردنه‌وه‌ی به‌رهه‌مه‌كانه‌وه هه‌یه ئه‌مڕۆ كاتژمێر یانزه دیاریكراوه ، ئێمه له لیژنه‌ی كشتوكاڵ له‌گه‌ڵیان كۆده‌بینه‌وه بۆ تاوتوێكردن و گفتوگۆكردن و چاره‌سه‌ركردنی ئه‌م قه‌یران و زیانه‌ی كه توشی به‌رهه‌می جوتیارانی خۆمان بۆته‌وه له هه‌رێمی كوردستان”.
له‌ماوه‌ی ڕابردوودا لێدوانێك له میدیا و تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه كوردییه‌كان به‌ناوی وه‌زیری ئێستای كشتوكاڵ و ئاودێری حكومه‌تی هه‌رێم بڵاوكرایه‌وه كه ڕایگه‌یاندبوو “ته‌ماته‌ی خۆماڵی به‌كه‌ڵكی دۆشاو نایه‌ت” به‌وهۆیه‌وه كاردانه‌وه‌ی زۆری لێكه‌وته‌وه.
به‌ڵام وه‌زیری پێشووی كشتوكاڵی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌ڵێت “به ئه‌زموونی باپیران و نه‌نك و دایك و ئه‌وانه‌بێت ئه‌م ته‌ماته‌یه‌ی خۆمان زۆر چاكه بۆ دۆشاوی ئاوی ته‌ماته چونكه به‌ڕاستی كورده‌واری خۆمان كاتی خۆی وه ئێستاش له هه‌ندێك شوێن هه‌ر ئه‌م ته‌ماته‌یه‌ی خۆمان ده‌كرێت به ئاوی ته‌ماته و بۆ چێشت به‌كاردێت له‌بنه‌ڕه‌تدا بۆ زانیاری ئه‌و دۆشاوی ئاوی ته‌ماته‌یه‌ی كه له‌ده‌ره‌وه دێت به‌شێكی مه‌وادی دیكه‌ی له‌گه‌ڵ تێكه‌ڵ كراوه به‌پێی زانیاری وردی من، وه‌كو باینجان یاخود وه‌كو هه‌ندێكی مه‌وادی دیكه‌ی كیمیایی. ئه‌و ئاوی ته‌ماته‌یه‌ی كه له قتودایه بخورێت ئه‌وه‌ی كه تۆزێك گه‌ده و ئه‌وانه‌ی ته‌واو نه‌بێت توشی دڵه‌كزێ و ناڕه‌حتی ده‌كات ، به‌ڵام ئاوی ته‌ماته‌ی خۆمان بخورێت هیچی لێنایه‌ت و زۆر سروشتی یه.”
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد ” لایه‌نه زانستیه‌كه‌ی ته‌نها ئه‌وه‌یه ده‌ڵێن ته‌ماته‌ی خۆماڵی ده‌نكی زۆره كه ئه‌م ده‌نكه ڕێژه‌یه‌كی كه‌م ئاوی ته‌ماته‌ی لێ‌دروست ده‌بێت، ئه‌وه كێشه نییه هه‌موو ته‌ماته‌كانیش به‌م شێوه‌یه نییه.”
عه‌بدولستار مه‌جید ئه‌وه‌شی وت “گوێم له‌به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی كشتوكاڵی هه‌ولێر بوو له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی كه به‌ڕێوه‌به‌ری كارگه‌ی له قتونانه ئه‌وه‌ی هه‌ریر بڕیاریانداوه به وه‌رگرتنی ته‌ماته‌ی جوتیارانی خۆمان بۆ ئه‌و كارگه‌یه، ئه‌ی باشه ئه‌گه‌ر به‌كه‌ڵك نایه‌ت چۆن وه‌ری ده‌گرن؟ خۆ ئه‌وان شاره‌زان دیاره به‌كه‌ڵك دێت بۆیه وه‌ریده‌گرن نازانم وه‌زیری كشتوكاڵ ئه‌م قسه‌یه‌ی كردووه به‌ڕاستی خۆم گوێم لێ نه‌بووه.”
لە وەڵامی پرسیاری ئەوەی كە كێ له‌بوژاندنه‌وه‌ی كه‌رتی كشتوكاڵ له‌هه‌رێم زیانمه‌ند ده‌بێت؟، عه‌بدولستار مه‌جید وتی” من پێم وایه هه‌ندێك له بازرگانه چاوچنۆكه‌كان كه ته‌نها خه‌ریكی گیرفان پڕكردن و خۆ ده‌وڵمه‌ندكردنن له‌سه‌ر حسابی گیرفانی خه‌ڵكی هه‌ژاری ئه‌م وڵاته زیانمه‌ندده‌بن ده‌نا هیچ كه‌س زیانمه‌ند نابێت به‌ڵكو هه‌موو لایه‌ك قازانج ده‌كه‌ن، هاوڵاتیانی هه‌رێمی كوردستان ئه‌و خه‌ریكه به كشتوكاڵه‌وه قازانج ده‌كات، وه ئه‌وه‌شی كه كشتوكاڵ ناكات به‌رهه‌مێكی نایاب و ته‌ندروست و به‌تام و به‌رهه‌می خۆماڵی خۆی ده‌ست ده‌كه‌وێت، ئه‌ویش قازانج ده‌كات، به‌گشتی حكومه‌ت و ده‌سه‌ڵات قازانج ده‌كه‌ن چونكه ئه‌و پاره‌یه‌یه‌ی ئێمه ناچێته ده‌ره‌وه ده‌چێته گیرفانی هاوڵاتیان و له‌و كۆتاییدا بۆ خه‌زێنه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه، ته‌نها خه‌ڵكێكی چاوچنۆك كه ده‌یانه‌وێت هه‌ر قازانجی زیاتر بكه‌ن.”
هه‌روه‌ها زیاتر ڕوونیكرده‌وه” خه‌ڵكی بازرگانی ڕێكوپێمان هه‌یه، خه‌ڵكی خه‌مخۆرمان هه‌یه به‌ڵام به‌شێكی چ ئه‌وه‌ی سیاسیه‌كه بێت و چ له‌په‌نای سیاسیه‌كان پێی ناڕه‌حه‌تن به‌بوژاندنه‌وه‌ی كه‌رتی كشتوكاڵ، من كاتی خۆی بۆ زانیاریتان یه‌كێك له‌و چین و توێژانه‌ی كه به‌زه‌قی هه‌ستم پێكردووه و به خۆشمیان ڕاگه‌یاندووه كه لێم نیگه‌ران بوون بازرگانه‌كان بوون.”
ده‌رباره‌ی ئه‌وه‌ی ئه‌گه‌ر دۆخی كشتوكاڵ له‌هه‌رێم به‌مجۆره به‌رده‌وام بێت پێشبینی چی ده‌كات؟ له‌وه‌ڵامدا عه‌بدولستار مه‌جید وتی” پێم وایه حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان باری زیاتر قورس ده‌بێت وه خه‌ڵك زیاتر دێته سه‌ر شه‌قام و ناڕه‌زایی زۆر زۆر زیاتر ده‌بێت له‌م كابینه‌یه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان چونكه ئه‌وانه‌ی ئێستا خه‌ریكی كشتوكاڵن ئه‌گه‌ر ئه‌وان قازانج بكه‌ن دیاره بارسوكی ده‌بێت بۆ حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئه‌گه‌رنا ئه‌وه‌شی دێته‌سه‌ر كه‌حكومه‌ت بیانژیه‌نێت و خه‌م له ژیانیان بخوات، واته بارودۆخه‌كه خراپتر‌و ئاڵۆزتر ده‌بێت.”