پێشمەرگە دێرینەکان گردبونەوە
  2020-07-09       406       
پێشمەرگە دێرینەکان گردبونەوەو داوا دەکەن چاکسازی موچە لە مووچەی سەرجەم هاوڵاتیان بکرێت نەک تەنها پێشمەرگە دێرینەکان و داوای مافەکانیان دەکەن.

ئاوێنه‌: ئەمڕۆ ٩-٧-٢٠٢٠ لە شەقامی سالم پێشمەرگە دێرینەکانی کوردستان گردبونەتەوەو داوا دەکەن چاکسازی موچە بۆسەرجەم چین و توێژەکان بێت و تەنها پێشمەرگەی دێرین نەگرێتەوە.

هەر لەو گردبونەوەیەشدا، ڕایانگه‌یاند ''ئێمه‌ سه‌رده‌مانێك ده‌یان داستانی قاره‌مانیه‌تیمان بۆ یه‌كێتی تۆمار كرد به‌ڵام ئێستا ئاوڕمان لێ نادرێته‌وه‌، ناچارینه‌ بێنه‌ سه‌ر شه‌قام و  داوای مافە رەواکانمان بكه‌ین''.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×