"بڕیارە سبەی مەسرور بارزانی سەردانی سلێمانی بكات"
  2020-07-10       940       

میدیای رەسمی بزوتنەوەی گۆڕان بڵاویكردەوە كە بڕیارە سبەی شەممە، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێم سەردانی پارێزگای سلێمانی بکات و بەشداری بکات لە دانانی بەردی بناغەو دەستپێکردنی ڕێوڕەسمی شەقامی 100 مەتری شارەكە.

ئاوێنە: كەناڵی كەی ئێن ئێن، لەزاری سەرچاوەیەکی ئاگادارەوە بڵاویكردۆتەوە، بڕیاریش بوە لەدوای رێوڕەسمی دانانی بەردی بناغەی شەقامی 100 مەتری، سەرۆکی حکومەت لەگەڵ ژوری ئۆپراسیۆنەکانی پارێزگای سلێمانی تایبەت بە ڤایرۆسی کۆرۆنا کۆببێتەوە، بەڵام بەهۆی پرسەی شێخ محەمەد کەسنەزانیەوە کۆبونەوەکە هەڵوەشاوەتەوە.

سەرچاوەکە ئاشکراشیکردوە، کاتی سەردانەکە کاتژمێر سێی پاشنیوەڕۆی سبەی شەممەیە، ئەگەر بەهۆکاری دیکە دوانەخرێت.


زۆرترین بینراو
© 2020 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×