ئاماری ئەمڕۆی كۆرۆنا لەهەرێم: 7 حاڵەتی گیانلەدەستدان و 264 توشبوی نوێ تۆماركران
  2020-07-11       602       

وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند: لەماوەی 24 سەعاتی ارابردودا 264 كەسی دیكە توشی كۆرۆنا بون و 7 توشبوش گیانیان لەدەستداوەو 83 توشبوش چاكبونەتەوە.

ئاوێنە: وەزارەتەكە، ئەمشەو شەممە، لە راگەیەندراوێكدا ئاماری 24 سەعاتی رابردوی كۆرۆنای لە هەرێمی كوردستان بڵاوكردەوە.

بەپێی راگەیەندراوەكە لەماوەی 24 سەعاتی رابردودا دو هەزارو 61 پشكنینی نوێ ئەنجامدراون و دەرئەنجام 264 توشبوی نوێی كۆرۆنا تۆماركراون بەمشێوەیە: 104 هەولێر، 77 سلێمانی، 67 گەرمیان، 5 دهۆك، 11 هەڵەبجە.

ئاماژەی بەوەشداوە كە هەر لەو ماوەیەدا، 83 توشبوی كۆرۆنا چاكبونەتەوە، بەمشێوەیە: 36 هەولێر، 26 گەرمیان، 9 دهۆك، 10 هەڵەبجە.

هەر بەپێی راگەیەندراوەكە لەماوەی 24 سەعاتی رابردودا، 7 توشبوی كۆرۆنا لە هەرێم گیانیان لەدەستداوە، بەمشێوەیە: 1 هەولێر، 2 سلێمانی، 4 گەرمیان.

وەزارەتی تەندروستی هێمای بۆ ئەوە كردوە كە بە تۆماركردنی ئەم حاڵەتە نوێیانە، كۆی ژمارەی توشبوان لە هەرێم گەیشتۆتە نۆ هەزارو 201 توشبو: 2288 هەولێر، 6374 سلێمانی، 275 دهۆك، 264 هەڵەبجەو هەروەها كۆی گشتی ئەو توشبوانەی چاكبونەتەوە گەیشتۆتە سێ هەزارو 294 كەس: 1529 هەولێر، 1444 سلێمانی، 184 دهۆك، 137 هەڵەبجە.

ئەوەشی خستۆتەڕو كە لە ئێستادا پێنج هەزارو 595 توشبو لە نەخۆشخانەكانن: 710 هەولێر، 4671 سلێمانی، 91 دهۆك، 123 هەڵەبجە.

هەر بەپێی راگەیەندراوەكە تا ئێستا لە هەرێمی كوردستان 312 توشبوی كۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە: 49 هەولێر، 259 سلێمانی، 4 هەڵەبجە.

دەقی راگەیەندراوەكە...

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×